ئەندامێكی لیژنەی گواستنەوە لەپەرلەمانی عێراق: فڕۆكەخانەی سلێمانی هیچ گرفتێكی ئەمنی نییە

فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی جەلال تاڵەبانی
SNN-عەلی حەمە سەعید
ئەندامێكی لیژنەی گواستنەوەو پەیوەندییەكان لەئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژە بەوەدەكات درێژكردنەوەی سزای سەر فڕۆكەخانەی سلێمانی بۆ شەش مانگی دیكە لەلایەن توركیاوە جگە لەوەی بڕیارێكی سیاسییە هیچی دیكە نییە، چونكە فڕۆكەخانەكە كێشەی یاسایی و تەكنیكی و ئەمنی نییە.
كاروان یاروەیس، ئەندامی لیژنەی گواستنەوە و پەیوەندییەكان لە پەرلەمانی عێراق بە SNNی ڕایگەیاند: درێژكردنەوەی سزای سەر فڕۆكەخانەی سلێمانی بۆ شەش مانگی دیكە لەلایەن توركیاوە بڕیارێكی سیاسییە، چونكە پێشتر سێ لیژنە لەبەغداوە سەردانی فڕۆكەخانەی سلێمانیان كردوە و بەپێی لێكۆڵینەوەی لیژینەكان، فڕۆكەخانەكە هیچ كێشەی یاسایی و تەكنیكی و ئەمنی نییە.
ئاماژەی بەوەشكرد، فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی مۆڵەتی فەرمی دەسەڵاتی فڕۆكەوانی شارستانی عیراقی هەیە و كێشەی تەكنیكی و ئەمنیی نییە و پابەندی سەرجەم رێنماییەكانە، بۆیە بەبێ هۆكار بێبەشكراون لە گەشتكردن لە سلێمانییەوە بۆ توركیا یاخود فڕین بەسەر ئاسمانەكەیدا.
وتەكانی ئەو ئەندامەی لیژنەی گواستنەوە و پەیوەندییەكان لە پەرلەمانی عێراق لەكاتێكدایە كە لە مانگی نیسانی ساڵی 2023 بە بڕیارێكی سیاسی توركیا بڕیاریداوە بە ڕاگرتنی گەشتەكانی لە وڵاتەكەیەوە بۆ سلێمانی، هاوكات دوێنێش جارێكی دیكە دەسەڵاتی فڕۆكەوانی شارستانی توركیا سزاكانی سەر فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی تا مانگی حەوتی ئەمساڵ درێژ كردوەتەوە.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









