لەسەرداوای پەرلەمانتارێكی یەكێتی عێراق بڕی 50 ملیۆن لیتر نەوت بۆ هەڵەبجە دەنێرێت

دابەشکردنی نەوت
SNN-عەلی حەمە سەعید
ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی یەكێتی ئاماژە بەوەدەكات لەسەرداوای ئێمە وەزارەتی نەوتی عێراق ڕەزامەندی دەربڕیوە بە ڕەوانەكردنی بڕی 50 ملیۆن لیتر بۆ هاووڵاتیانی سنووری پارێزگای هەڵەبجە، هاوكات لە هەفتەی داهاتووش بڕی ئەو نەوتە ڕەوانە دەكرێت.
چرۆ حەمە شەریف، نوێنەری هەڵەبجە لە پەرلەمانی عێراق كە پەرلەمانتاری فراكسیۆنی یەكێتییە بە SNNی ڕاگەیاند: لە چوارچێوەی هەوڵەكانمان بۆ خزمەتكردنی هاووڵاتیانی سنووری پارێزگای هەڵەبجە و هەورامان و شارەزوور، دوای ئەوەی لەماوەكانی ڕأبردوودا بە نوسراوی فەرمی داوامان لە سەرۆكوەزیران و بەرپرسانی دیكەی پەیوەندیدار كرد بە دابینكردنی نەوتی سپی بۆ هاووڵاتیان دواجار ڕەزامەندی درا لەسەر داواكارییەكەمان.
ئاماژەی بەوەشكرد، هەوڵمانداوە لە رێگەی وەزارەتی نەوتی عێراقەوە بڕی 50 ملیۆن لیتر نەوت بۆ هەرێمی كوردستان و بەتایبەت بۆ سنووری هەڵەبجەو شارەزوور و هەورامان دابین بكەین، بۆ ئەو مەبەستەش لە هەفتەی داهاتوو بڕیار وایە نەوتەكە بگاتە هەرێمی كوردستان و هەر بەرمیلێك نەوت بە بڕی 50 هەزار دینار دەدرێت بەهاووڵاتیان.
ئەو پەرلەمانتارەی یەكێتی ئەوەشی خستەڕوو، بە ئەركی سەرشانیی خۆمانی دەزانین كە خزمەت بەهاووڵاتیانی خۆمان بكەین لەهەر شوێنێك بن، چونكە ئیمە بەڵێنی خزمەتكردنمان بەهاووڵاتیان داوە و وەفاداریش دەبن بەرامبەر بە بەڵێنەكانمان.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
14كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
16كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
14كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
14كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
14كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
14كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









