نوێترین زانیاری لەبارەی دامەزراندنی سێ یەكەمەكانی زانكۆ و پەیمانگاكان

زانکۆی سلێمانی
SNN-عەلی حەمە سەعید
بەڕێوەبەری گشتی كارگێڕی و دارایی لە وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی ئاماژە بەوەدەكات دامەزراندنی سێ یەكەمەكانی زانكۆ و پەیمانگاكان هەنگاوی باشی بڕیوە و بڕیاریشە ئەمڕۆ یان سەرەتای هەفتەی داهاتوو لیژنەیەكی تایبەت لە بەغداوە بێنە هەرێمی كوردستان بۆ پرسی دامەزراندنی سێ یەكەمەكان.
د.توانا نەجەف، بەڕێوەبەری گشتی كارگێڕی و دارایی لە وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی بەSNNی ڕاگەیاند: هەنگاوەكانی دامەزراندنی سێ یەكەمەكانی زانكۆ و پەیمانگاكانی هەنگاوی باشی بڕیوە و وەك وەزارەتی خوێندنی باڵا هەرچیەك لە ئەستۆی ئێمەدابووە بۆ دامەزراندنیان ئەنجاممانداوە و تەنها ماوەتەوە كە فەرمانی دامەرزاندنیان بۆ دەربچێت كە ئەوەش مافێكی خۆیانە.
ئاماژەی بەوەشكرد، بڕیارە ئەمڕۆ یان سەرەتای هەفتەی داهاتوو سەرۆكی ئەنجومەنی راژەی عێراق بێتە هەرێمی كوردستان و لەگەڵ ئەنجومەنی راژەی هەرێم كۆدەبینەوە، هاوكات داوایانكردووە كە وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی یان هەر كەسێكی تر كە خۆی پێی باش بێت لەو كۆبوونەوەدا بەشداربێت.
بەڕێوەبەری گشتی كارگێڕی و دارایی لە وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی ئەوەشی خستەڕوو، ئێمە سەرجەم ئەو دۆسێیانەی كە پێشتریش بۆمان ناردوون دووبارە دەیانخەینەوە بەردەستیان بزانین ئەوان چیان دەوێت لە ئێمە، ئەوان هەرچییەكیان پێویست بێت ئێمە زۆر هاوكاریان دەبین، پێشبینی دەكەین بابەتی سەرەكی سەردانەكەیان دامەزراندنی سێ یەكەمەكانی هەرێمی كوردستان بێت.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
5كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
1كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
2كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
2كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
1كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
2كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
2كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









