مووچەی مانگی 12 لە نێوان هەولێر و بەغدا بەهەڵواسراوی ماوەتەوە

پارەی عێراقی
SNN-عەلی حەمە سەعید
لەگەڵ ئەوەی بەغدا حساباتی دارایی ساڵی 2024ی داخستووە و جەخت لەوە دەكاتەوە كە مووچەی تەواوی ساڵی ڕابردووی بۆ هەرێم ناردووە، بەلام حكومەتی هەرێم چاوەرێی ناردنی پارەی دیكەیە بۆ مووچەی مانگی 12ی ساڵی ڕابردوو تا ئێستاش دیار نییە مووچەی داهاتوو كەی دابەشدەكرێت و مووچەی چ مانگێكە.
بەگوێرەی بەدواداچوونەكانی SNNتا ئێستا یەكلایی نەبووەتەوە كە ئەو مووچەیەی لە داهاتوودا دابەشدەكرێت مووچەی مانگی 12 دەبێت یاخود مووچەی مانگی 1 ی ساڵی نوێ، چونكە بەغدا وەزارەتی دارایی هەرێمی دڵنیا كردووەتەوە كە حساباتی دارایی بۆ ساڵی 2024 داخستووە و سەرجەم پارەی مووچەی ئەو ساڵەی بۆ هەرێم ناردووە.
ئاماژە بەوەشكراوە، حكومەتی هەرێم لێكدانەوەی بۆ بڕی ئەو پارانە كردووە كە عێراق بۆ هەرێمی ناردووە و دەركەوتووە كە بڕی زیاتر لە 800 ملیار دینار لای عێراق ماوە رەوانە بكرێت، بەلام عێراق ئەمە ڕەتدەكاتەوە، بۆیە چاوەڕوان دەكرێت لە ڕۆژانی داهاتوودا لیژنەیەك لەوەزارەتی دارایی عێراقەوە سەردانی بەغدا بكەن و ئەو بابەتە یەكلایی بكەنەوە.
هەر لە زانیارییەكانی SNNئەوەشهاتووە كە تا ئێستا وەزارەتی دارایی هەرێم بەرچاوی ڕوون نییە ئاخۆ ئەو مووچەیەی كە لەداهاتوودا دابەشدەكرێت مووچەی مانگی 12 دەبێت یاخود ئەو مووچەیە پاشەكەوت دەكرێت و مووچەی مانگی 1 دابەشدەكرێت، ئەو بابەتەش لە هەفتەی داهاتوو یەكلایی دەكرێتەوە.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
17كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
19كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
20كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
17كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
19كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








