
SNN-
فەریق مقداد میری، وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق دەڵێت: لە ئۆپەراسیۆنێکدا مەفرەزەکانی بەشی کاروباری جموجوڵی بازگەکان، لە پارێزگای کەرکوک و لە بازگەی ترکەلان، دەستیان بەسەر بڕە پارەیەکدا گرت کە بڕی (پێنج) ملیار لیرەی سوریی بووە.
دەشڵێت: بڕە پارەکە لە ناو ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگردا شاردرابووەوە لەکاتی هەوڵدان بۆ پەڕینەوە لە بازگە دەستی بەسەرداگیراوە.
وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق ئاماژەی بەوەشکردووە، مەفرەزەکان شۆفێری بارهەڵگرەکە و ئەو کەسەشی لەگەڵیدا بووە دەستگیریان کردووە، ئەو ئۆپەراسیۆنە دوای پێکهێنانی تیمێکی کارکردن بە سەرپەرشتی فەرماندەی پۆلیسی کەرکوک و بەڕێوەبەری بەشی ئاسایش ناوخۆ، کۆنتڕۆڵی تاوانەکانی کەرکوک و ئاسایشی نیشتمانی و بەرەنگاربوونەوەی تاوانی رێکخراو ئەنجامدراوە.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
7كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
7كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
9كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
7كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
7كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021
2023 © مافی بڵاوکردنەوەی پارێزراوە بۆ تۆڕی هەواڵی سلێمانی









