پەرلەمانتارێكی یەكێتی: كار بۆ قەرەبووكردنەوەی زیانلێكەوتووانی دەستی ڕژێمی بەعس دەكەین

پارەی عێراقی
SNN-عەلی حەمە سەعید
ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژە بەوەدەكات لە بڕگەیەكی دانیشتنەكەی ڕۆژی یەكشەممەی پەرلەمانی عێراق خوێندنەوەی دووەم بۆ پێشنیازەیاسای هەمواری سێیەمی یاسای قەرەبووكردنەوەی زیانلێكەوتووانی دەست رژێمی بەعس دەكرێت، ئێمەش لە فراكسیۆنی یەكێتی هەموو هەوڵێك دەدەین بۆ ئەوەی قەرەبووی هاووڵاتییانی هەرێم بكرێنەوە.
چرۆحەمەشەریف، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی یەكێتی بە SNNی ڕاگەیاند: وابڕیارە كە ڕۆژی یەكشەممە دانیشتنەكانی پەرلەمانی عێراق دەستپێبكەنەوە لە ڕۆژی یەكشەممە بە گوێرەی ئەو بەرنامەی كارەی بۆمان نێردراوە چەند بڕگەیەكی گرنگ لە خۆدەگرێت گرنگترینیان خوێندنەوەی دووەم بۆ پرۆژەیاسای قەرەبووی زیان لێكەوتووانی دەستی ڕژێمی بەعس هەروەها خوێندنەوەی دووەم بۆ پرۆژەیاسای هەمواری یاسای بودجەی گشتی عێراق.
ئاماژەی بەوەشكرد، لەدانیشتنەكەی ڕۆژی یەكشەممە بڕگەی شەشەمی دانیشتنەكە تایبەتە بە هەمواری سێیەمی یاسای قەرەبووكردنەوەی زیانلێكەوتووانی دەست رژێمی بەعس، بۆئەوەش ئێمە دەمانەوێت لە رێگەی هەمواری سێیەمی قەرەبووكردنەوەی زیانلێكەوتووانی دەست رژێمی بەعس، كار بكەین بۆئەوەی هەموو هاووڵاتیانی زیانلێكەوتووی هەرێمی كوردستان بگرێتەوە، جۆری قەرەبووەكەش بەگوێرەی قەبارەی زیانەكان بێت كە بەر هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان كەوتووە بەتایبەت شەهیدانی هەڵەبجە و ناوچەكانی دیكەی كوردستان.
ئەو پەرلەمانتارەی فراكسیۆنی یەكێتی ئەوەشی خستەڕوو، بڕگەكانی دانیشتنەكەی رۆژی یەكشەممەی پەرلەمانی عێراق بریتین لە دەنگدان لەسەر پێشنیازەیاسای هەمواری یەكەمی یاسای بنەماكانی هاوتابوونی بڕوانامەی عێراقی و بیانییەكان، دەنگدان لەسەر پێشنیازەیاسای هەمواری یەكەمی یاسای پاسپۆرت، گفتوگۆ و خوێندنەوەی دووەم بۆ پێشنیازەیاسای هەمواری یەكەمی یاسای خوێندنی باڵای ئەهلی،خوێندنەوەی یەكەم بۆ پڕۆژەیاسای رێكخستنەوەی كرێی خزمەتگوزارییەكان لە دامەزراوەكانی دەوڵەت، خوێندنەوەی یەكەم بۆ پێشنیازەیاسای هەمواری یاسای خانەنشینی گشتیی، خوێندنەوەی دووەم بۆ پێشنیازەیاسای هەمواری سێیەمی یاسای قەرەبووكردنەوەی ئەو زیانلێكەوتووانەی كە بەهۆی رەفتارەكانی رژێمی بەعس بەشێك لە جەستەیان لەدەستداوە.
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
13كاتژمێر لهمهوپێشنرخی گۆشتی سور گەیشتە 28 هەزار دینار، دەگاتە 30 هەزار دینار؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
11كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
11كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
13كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
11كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
11كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









