جەمال کۆچەر: تەیف سامی وتی مووچەی مانگی 12 م ناردووە و ناتوان هیچ پارەیەکی دیکە بنێرم

مووچە بودجە
SNN-عەلی حەمە سەعید
ئەندامێكی لیژنەی داریی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كە بەشداری كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆی وەزیری دارایی عێراقی كردبوو ئاشكرایكرد كە پرسیارمان لەبارەی چارەنووسی مووچەی مانگی 12 لە وەزیری دارایی عێراق كرد لەوەڵامدا وتی: سەرجەم مووچەكانم ناردووە و ئەو بابەتەم داخستووە.
د. جەمال كۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە SNNی ڕاگەیاند: كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆی لیژنەی دارایی لە گەڵ (تەیف سامی) وەزیری دارایی عێراق سێ كاتژمێری خایاند، لە كۆبوونەوەكەدا پرسیاری زۆر بابەتەمان لێكرد، ئەوەی پەیوەندی بەهەرێمی كوردستانەوە هەبوو پرسیاری مووچەی مانگی 12ی فەرمانبەرانم لێكرد، لەوڵامدا وەزیری دارایی عێراق وتی:”سەرجەم مووچەی ساڵی ڕابردووم ناردووە و هیچ بڕەپارەیەكی دیكە بۆ مووچەی مانگی 12 نانێرم”.
ئاماژەی بەوەشكرد، لەبارەی چارەسەركردنی مووچەی ئەمساڵ فەرمانبەرانی هەرێم پرسیارمان لێكرد لەوەڵامدا وتی: گرفتی پارەی كاشمان نییە و مووچەی فەرمانبەران بۆ ئەمساڵ گەرەنتی كراوە، بەڵام بۆ فەرمانبەرانی هەرێم دیار نییە، چونكە تاوەکو ئێستا حكومەتی هەرێم پابەند نەبووە بە گەڕاندنەوەی داهاتی ناوخۆ.
ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی ئەوەشی خستەڕوو، وەزیری دارایی عێراق ئەوەشی وت كە حكومەتی هەرێم نەوت دەفرۆشێت، بەڵام هیچ بڕە داهاتێك بۆ حكومەتی عێراق ناگەڕێنێتەوە، ئەوەش یەكێكی دیكە دەبێت لە گرفتەكانی بەردەم ناردنی مووچە و بودجەی هەرێم لە لایەن بەغداوە.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
3كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
5كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
2كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
3كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
2كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
3كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









