كۆتا بەشەخۆراكی ساڵی ڕابردوو لە ساڵی نوێ دابەشدەكرێت

سەبەتەی خۆراک
SNN-عەلی حەمە سەعید
بەڕێوەبەری بازرگانی و كەلوپەلی خۆراك لە سلێمانی دابەشكردنی دەیەم بەشەخۆراكی ساڵی رابردوومان بە داتای مانگی 12 دەستپێكردووە و ئەوەش دەبێتە یەكەم بەشەخۆراكی مانگانەی هاووڵاتیان لە ساڵی نوێ كە هەشت مادەی خۆراكی لە خۆدەگرێت.
كامەران فەتاح، بەڕێوەبەری بازرگانی و كەلوپەلی خۆراك لە سلێمانی بە SNNی ڕاگەیاند: لە بەردەوامی دابەشكردنی بەشەخۆراكی مانگانەی هاووڵاتیان لە ساڵی نوێدا، لە ئێستادا دەستمانكردووە بە دابەشكردنی دەیەم بەشەخۆراكی ساڵی رابردوو بە داتای مانگی 12، ئەوەش دەبێتە یەكەم بەشەخۆراكی مانگانەی هاووڵاتیان لە ساڵی نوێ و دوای ئەوەی بریكارەكان تەواوی خۆراكەكانیان پێدەگات، دەستدەكرێت دابەشكردنی بەسەر هاووڵاتیاندا.
ئاماژەی بەوەشكرد، بەشەخۆرامی مانگانەی هاووڵاتیان لە هەشت مادەی خۆراكی پێكدێت بەجۆرێك بۆ هەر كەسێك بڕی یەك كیلۆ شەكرسێ كیلۆ برنج یەك لیتر زەیت 400 گرام دۆشاوی تەماتە نیو كیلۆ نیسك، نیو كیلۆ لەتكە نۆك و 9 كیلۆ ئارد دابەشدەكرێت.
وتەكانی بەڕێوەبەری بازرگانی و كەلوپەلی خۆراك لە سلێمانی لەكاتێكدا كە وەزارەتی بازرگانی عێراق چەند جارێك جەختیان لەوەكردووەتەوە لە ساڵی 2025 دابەشكردنی بەشەخۆراكی مانگانە بەهاووڵاتیان بەردەوامی دەبێت و بۆ ئەومەبەستەش لە یاسای بودجەی گشتی پارەی پێویستی بۆ تەرخانكراوە، هاوكات لە هەرێمی كوردستان زیاتر لە 5 ملیۆن و 354 هەزار كەس مانگانە بەشەخۆراك وەردەگرن.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
15كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
15كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
17كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
15كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
15كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









