وەزیری دارایی عێراق: دەبوو حكومەتی هەرێم چوار تریلیۆن دینار داهاتی ناوخۆی ڕادەستبكردینایە

تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق | فۆتۆ: Iraq Gov
SNN-عەلی حەمە سەعید
ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق ئاماژە بەوەدەكات وەزیری دارایی عێراق پێی وتین كە ئەوان ئاگاداری ئەوەن حكومەتی هەرێم نەوت دەفرۆشن بەڵام یەك دیناری فرۆشتنی نەوتیان نەگەڕاندووەتەوە، دەشڵێت” لەداهاتە نانەوتییەكان تەنها 320 ملیار دیناری بۆ ناردوین لەكاتێكدا دەبوو چوار تریلیۆن بنێرێت”
د.جەمال كۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق بەSNNی ڕاگەیاند: لە كۆبوونەوەكەمان لەگەڵ وەزیری دارایی عێراق تەیف سامی بەڕووونی ئەوەی پێوتین كە حكومەتی عێراق ئاگاداری ئەوەیە كە حكومەتی هەرێم ڕۆژانە نەوت دەفرۆشێت، بەڵام بە درێژایی ساڵی ڕابردوو یەك دینار لە فرۆشتنی نەوتی هەرێم بۆ بەغدا نەگەرێندراوەتەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، هەر وەزیری دارایی ئەوەشی پێوتین كە لە كۆی داهاتی نانەوتی هەرێم لە ساڵی ڕابردوو تەنها 320 ملیار دینار گەڕاوەتەوە بۆ بەغدا لە كاتێكدا بە وتەی وەزیری دارایی دەبوو بڕی چوار تریلیۆن دینار وەك داهاتی نانەوتی بۆ بەغدا بگەڕێندرێتەوە، لە كاتێكدا بەغدا لە ساڵی ڕابردوو نزیكەی 11 تریلیۆن دیناری بۆ هەرێم ناردووە.
ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی ئەوەشی خستەڕوو، بۆ چارەسەركردنی گرفتەكانی نێوان هەولێر و بەغدا دەبێت شاندی سیاسی بڕیار بەدەست بڕۆنە بەغدا و لەگەڵ سەرۆك وەزیران و وەزیری دارایی عێراق و سەرۆكی دادگای فیدراڵی عێراق كۆبوونەوە بكەن و ڕێككەوتنێکی كۆنكرێتی لەبارەی مووچە و بودجەی ئەمساڵی فەرمانبەرانی هەرێم واژۆ بكەن بەدەر لەوە گرفتەكانی مووچە لەمساڵیدا بەردەوامی دەبێت.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
17كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
19كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
20كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
17كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
19كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








