
ئاگرکەوتنەوە لە کالیفۆڕنیا
SNN
بەگوێرەی میدیاکانی ئەمریکا زیانەکانی ئاگرەکەی کالیفۆڕنیا تابێت زیاتر دەبێت و تینی ئاگرەکە زیاتر تەشەنە دەسەنێت، بە جۆرێک ژمارەی گاینلەدەستدان بەرزبووەتەوە بۆ 16 کەس.
بەپێی خەمڵاندنە سەرەتاییەکان زیانەکانی ئاگرەکە، تاوەکو ئێستا زیاتر لە 10 هەزار خانوو و باڵەخانە سوتاون و زیانی ئاگرەكە بە 150 ملیار دۆلار دەخەمڵێنرێت و رووبەری 40 هەزار و 198 دۆنم زەوی سوتاوە، نزیکەی 16 کەسیش گیانیانلەدەستداوە.
ئاگەرەکە بەهۆی باوە زیاتر تەشەنەی سەندووە، بە جۆرێک ئاگر لە پالیسایدس و ئیتۆن و هێرست لە لۆس ئەنجلوس کەوتووەتەوە و بەهەمان شێوە ئەوانیش لە كۆنتڕۆڵ دەرچوون و دەسەڵاتدارانی ئەو وڵاتە هۆشدارییان داوەتە هاوڵاتیان لە ماڵەكانیان بمێننەوە، لە هەمان کاتدا بەرگری شارستانی رایدەگەیەنێت ئاگرەکە لە کۆنترۆڵی ئەوان دەرچووە و توانای کوژاندنەوەیان نییە.
هاوکات، بەرگری شارستانی کالیفۆرنیا باس لەوەدەکات، ئاگرەکەی لۆس ئەنجلوس بەهۆكارێكی سروشتی لە دارستانەکانەوە سەری هەڵداوە و دواتر بەهۆی بەهێزی رەشەباوە بە شارەكەدا بڵاوبووەتەوە، لە ئێستاشدا سەدان ئاگركوژێنەوە لە هەوڵدان بۆ كۆنتڕۆڵكردنی ئاگرەكە یان لانی کەم پشتێنەیەک دروستبکەن و رێگەنەدەن زیاتر پەرە بسەنێت.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









