د. نەرمین مەعروف: دەستەواژەی خەرجی كردەیی لانەبرێت گرفتەكانی مووچە چارەسەر نابن

د. نەرمین مەعروف
SNN-عەلی حەمە سەعید
ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژە بەوەدەكات چارەسەركردنی گرفتەكانی مووچە و بودجەی هەرێم پێویستی بەڕێككەوتنی سیاسی هەیە و لەگەڵیشدا دەبێت مادەی 11 لە پرۆژە یاسای بودجە هەموار بكرێتەوە و دەستەواژەی خەرجی كردەیی لاببرێت ئەوەش جارێكی دیكە پێویستی بەڕێككەوتنی سیاسی دەبێت.
د. نەرمین مەعروف، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە SNN-ی ڕاگەیاند: ئێستا هەموولایەك لە وردەكاری گرفتەكانی نێوان هەولێر و بەغدا تێگەیشتووین، بودجەی ئەم ساڵیش هەر لە دەقی بودجەی سێ ساڵەكانی دیكە دایە و دەقەكانی بودجە ناگۆڕدرێت، بەڵام دەكرێت هەمواری مادەكانی بكرێت بەتایبەت مادەی 11 لە پرۆژەیاسای بودجە، كە تایبەتە بە بەشە بودجەی هەرێمی كوردستان.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەگەر مادەی 11 هەموار نەكرێت كێشەكانی خەرجی كردەیی بۆ هەرێمی كوردستان بەردەوام دەبێت، بۆ هەموو پشكی هەرێمی كوردستان بە مووچەشەوە، بۆیە گرنگە كە ئەو شاندەی كە لە هەرێمی كوردستانەوە دەچنە بەغدا، بە پرۆژەیەك داوابكەن تاوەكو مادەی 11 هەموار بكەنەوە و دەستەواژەی خەرجیی كردەیی لاببرێت، كە ئەمەش پێویستی بە رێككەوتنی سیاسی نێوان هەرێمی كوردستان و بەغدا هەیە.
ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق ئەوەشی خستەڕوو، لە 211 ترلیۆنی بودجەی ساڵی 2024ی هەرێمی كوردستان، بەغدا تەنیا 156 ترلیۆنی خەرجكردووە، بەڵام ئێمە پشت بە بڕیاری دادگای فیدراڵی دەبەستین كە مووچە دەبێت بەدەر بكرێت لە ململانێی سیاسی و دەبێت مووچەخۆرانی هەرێم هاوشێوەی مووچەخۆرانی عێراق لەكاتی خۆیدا مووچەكانیان بۆ خەرجبكرێت.
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
16كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
16كاتژمێر لهمهوپێش -
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
16كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
16كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









