دڵشاد میرانی: مووچەی مانگەكانی 10 و 11مان ڕزگاركرد، مانگی 12 ش لەقورگی حكومەتی هەرێم دەردەهێنین

دڵشاد میرانی
SNN-عەلی حەمە سەعید
ئەندامی دەستەی مامۆستایانی ناڕازی لە پارێزگای سلێمانی ئاماژە بەوەدەكات لەدوای كۆتایی هاتن بە تاقیكردنەوەكانی وەرزی یەكەم فشارەكانمان بۆ سەر حكومەت دەستپیدەكەینەوە و موچەی مانگی 12 حكومەت بەبارمتە گرتویەتی و لە قورگیان دەریدەكەن، هاوشێوەی مووچەی مانگی 10 و 11 كە بەفشاری شەقامی پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە ڕزگاركرا.
دڵشاد میرانی، ئەندامی دەستەی مامۆستایانی ناڕازی لە پارێزگای سلێمانی بە SNNی ڕایگەیاند: لەدەستپێكی وەرزی دووەم خۆپیشاندان و فشار و ناڕەزایەتییەكان وە بایكۆت لە هەرێمی كوردستان دووبارە دەستپێدەكاتەوە بە فۆڕم و میكانیزمێكی نوێ، تاوەكو فشاری جدی لە حكومەتی هەریم بكات كە بەهۆش خۆیان بێتەوە.
ئاماژەی بەوەشكردووە، بەهۆی ئەوەی تاقیكردنەوەكانی وەرزی یەكەم تەواوكاری خولی یەكەم و درێژە پێدەری خوێندنی مانگەكانی 9و 10و 11 بوو لەهەرێمی كوردستان، بۆیە پێمان باشبوو تاقیكردنەوەكان لەكاتی خۆیدا بەئەنجام بگەیەندرێت.
ئەندامەكەی دەستەی مامۆستایانی ناڕازی لە پارێزگای سلێمانی ئەوەشی خستووەتەڕوو، موچەی مانگی 12 حكومەت بەبارمتە گرتویەتی و لە قورگیان دەریدەكەن، هاوشێوەی مووچەی مانگی 10 و 11 كە بەفشاری شەقامی پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە ڕزگاركرا، هاوكات لیژنەیەكیان دروستكردووە لەسەر تەوتین و جارێكی دیكە سەردانی لایەنە عێراقیەكان دەكەنەوە كە 260 هەزار واژۆی رەتكراوەی (هەژماری من)ـیان لەبەردەستە.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
6كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
8كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
6كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
6كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









