
SNN
سەرۆکوەزیرانی عێراق بە سەردانێکی فەرمی دەچێتە بەریتانیا و چەند کۆبوونەوەیەکی گرنگ لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتە ئەنجام دەدات.
ئەمڕۆ دووشەممە 13ی کانوونی دووەم، نوسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە راگەیەنراوێکدا ئاشکرایکردووە، محەممەد شیاع سودانی، لەسەر بانگهێشتێکی فەرمیی سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا سەردانی ئەو وڵاتە دەکات، کە جگە لە خۆی شاندێکی باڵا یاوەریی سوودانی دەکات کە پێکهاتووە لە ژمارەیەک وەزیر، پەرلەمانتار و پارێزگاری بەسرە و چەند راوێژکارێک، لەگەڵ نوێنەرانی کەرتی تایبەت و پیشەوەران و بازرگانانی پسپۆڕ لە کەرتە ئابوورییە جیاوازەکان
ئاماژ بەوەکراوە، سوودانی کۆمەڵێک دیدار و کۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتەدا دەبێت، لەوانەش کۆبوونەوە لەگەڵ چارڵسی سێیەمی پاشای بەریتانیا و کیێر ستارمەر، سەرۆکوەزیران و چەندین بەرپرسی باڵای حکومەتی بەریتانیا.
لە راگەیەنراوەکەدا ئەوەش هاتووە، سوودانی لەگەڵ نوێنەرانی کۆمپانیاکان و کەرتەکانی کار بەشداری لە چەندین کۆڕ و گفتوگۆ لە سەنتەرە تایبەتمەندەکانی توێژینەوە دەکات.
هاوکات، سەردانەکەی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە چوارچێوەی بەهێزکردنی ئاسۆکانی هاریکاریی نێوان عێراق و بەریتانیایە، کە تێیدا چەندین رێککەوتننامە و یاداشتی لێکتێگەیشتن لە بوارە جیاوازەکان واژۆ دەکرێن، بەتایبەت لە بوارەکانی ئابووری، وەبەرهێنان و ئەمنی.
هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
23كاتژمێر لهمهوپێشترەمپ: ئێران هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوتە
تشرینی یهكهم 23, 2026نیویۆرک تایمز: ئەمریکا و ئیسرائیل خۆیان بۆ هێرشی گەورەو لەناکاو بۆ سەر ئێران ئامادە دەکەن
تشرینی یهكهم 22, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
19كاتژمێر لهمهوپێش -
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
19كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
19كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









