لەبارەی پاڵاوگە نایاساییەكانی هەولێر بەرپرسان تەنها بڕیار دەردەكەن و بەركردارجێبەجێی ناكەن

SNN-عەلی حەمە سەعید
دوای ئەوەی چەند جارێك سەرۆكی حكومەت و پارێزگاری هەولێر بڕیاری لەسەر داخستنی پاڵاوگە نایاساییەكان دەردەكەن، بەڵام بەوتەی هاووڵاتیانی دانیشتووی هەولێر بەرپرسان تەنها بڕیار دەردەكەن و دواتر جێبەجێ ناكرێن و ڕۆژ بەڕۆژ ژینگەی هەولێر ژەهراویتر دەبێت.
وەلید سادق، یەكێك لە هاووڵاتیانی شاری هەولێر بە SNNی ڕاگەیاند: ئەو بڕیارانەی كە لەلایەن سەرۆكی حكومەت و پارێزگاری هەولێرەوە لە بارەی ژینگەی هەولێر و داخستنی پاڵاوگە نایاساییەكان و مۆلیدە ئەهلییەكان دەردەكرێن، تەنها بۆ ئەوەیە ئەو بابەتە لە بیری هاووڵاتیان ببەنەوە و دواجار كە دێتە سەر جێبەجێكردنی بڕیارەكان لایەنە پەیوەندیدارەكان چاوپۆشی لە جێبەجێكردنی بڕیارەكان دەكەن.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئێمە چەندین جار هاوارمان كردووە كە ژینگەی هەولێر بە كەڵكی ژیانكردن نەماوە و هەوای ئاسمانی هەولێر بە تەواوی ژەهراوی بووە، بەڵام بەهۆی ئەوەی بەرپرسانی ئەم سنوری بەرژەوەندی مادییان لەو بابەتە هەیە ئامادە نیین دەست لەو بەرژەوەندییە مادییە هەڵبگرن و لەبەرامبەردا ئامادەن هەزاران هاووڵاتی ئەم شارە بكەنە قوربانی بەرژەوەندییەكانیان.
بەگوێرەی بەدواداچوونەكانی SNN تا ئێستا زیاد لە حەوت جار لەلایەن سەرۆكی حكومەت و پارێزگاری هەولێر و بەرپرسانی ژینگەی هەولێرەوە بڕیاری داخستنی پاڵاوگە نایاساییەكان دەركراوە، بەڵام دواجار بڕیارەكان جێبەجێنەكراون ئەو پاڵاوگانە بەردەوامن لە كاركردن و ڕۆژانە ڕێژەیەكی زۆر غازی ژەهراوی تێكەڵ بەهەوای هەولێر دەكەن.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
12كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
9كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
9كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
9كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
9كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









