لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق وردبینی بۆ شایستە داراییەكانی هەرێم دەكات

جەمال کۆچەر
SNN-عەلی حەمە سەعید
دوای ئەوەی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق لەگەڵ وەزیری دارایی كۆبوونەوە، بڕیاردرا بە پێكهێنانی لیژنەیەك بۆ بەدواداچوون لەسەر شایستە دارایەكانی هەرێم بۆ دوو ساڵی 2024 و 2025، ئەندامێكی لیژنەكەش وەردەكاری كاری لیژنەكەیان دەخاتەڕوو.
د. جەمال كۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق و ئەندام لە لیژنەی بەدواداچوون بۆ شایستە داراییەكانی هەرێم بە SNNی ڕاگەیاند: دوای كۆبوونەوەمان لەگەڵ ( تەیف سامی) وەزیری دارایی عێراق، بە بڕیاری (عەتوان عەتوانی) سەرۆكی لیژنەی دارایی لیژنەیەكی لاوەكی پێكهێندراوە كە ئەحمەد جبووری، جێگری یەكەمی سەرۆكی لیژنەی دارایی سەرۆكایەتی دەكات و شەش ئەندامی هەیە و دوو پەرلەمانتاری كورد ئەندامین لەو لیژنەیەدا.
ئاماژەی بەوەشكرد، كاری لیژنەكەمان ئەوەیە كە وردبینی بكەین لەو ژمارانەی لەبارەی خەرجی پارەی مووچە لەنێوان بەغدا و هەولێر راگەیەندراون، هاوكات بەدواداچوونیش بۆ شایستەی دارایی هەرێمی كوردستان بكەین بۆ ساڵانی 2024 و 2025
ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەوەشی خستەڕوو، پشكی پارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان لە بودجەی گشتیی عێراق زیاتر لە 11 تریلیۆن و 500 ملیار دینارە، بەڵام وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێم دەڵێن بڕی 10 تریلیۆن و 700 ملیار دینارمان بۆ هاتووە، لەبەرامبەریشدا وەزارەتی دارایی عێراق جەخت لەوە دەكەنەوە كە تەواوی پارەی مووچەی فەرمانبەرانی بۆ ساڵی ڕابردوو ناردووە و هیچ بڕە پارەیەكی دیكە نانێرن.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
16كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
17كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
18كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
19كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
16كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
17كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
18كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








