
شاری دهۆک
SNN
پارێزگاری دهۆک رایدەگەیەنێت، بۆ پاکبوونی ژینگەی شارەکە هەوڵی تەواو دەدەن بۆ داخستنی پاڵاوگە نایاساییەکان، دەڵێت “رێگە نادەین هیچ کەسێک ژینگەی سنورەکە پیس بکات”.
ئەمڕۆ دووشەممە 13ی کانوونی دووەم، عەلی تەتەر پارێزگاری دهۆک لەگەڵ قایمقامەکان و بەرپرسانی ژینگەیی، ئەمنی و کارگێڕیی پارێزگای دهۆک، بۆ پاککردنەوەی ژینگەی شارەکە کۆبوونەوە.
لەدوای کۆبوونەوەکە، پارێزگاری دهۆک لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، چەند بڕیارێکی زۆر گرنگیان بۆ پاراستنی ژیانی هاووڵاتیان و ژینگەی شارەکە داوە و بڕیارەکانیش لە ئەمڕۆوە دەچنە بواری جێبەجێکردنەوە.
پارێزگاری دهۆک چەند خاڵێکی خستەڕوو کە لە کۆبوونەوەکەدا بڕیاریان لەسەرداوە و ئەمانەن:
-هەموو ئەو شوێنانەی کاری پاڵاوتن دەکەن، لە ئەمڕۆوە دادەخرێن. یەک پاڵاوگەی نایاسایی نابێت کار بکات، مەگەر کەسێک کارگە دابنێت بەگوێرەی مەرجەکانی وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان.
– هەر کارگەیەک ببێتە هۆی پیسکردنی ژینگە دادەخرێت، ئینجا هەرشتێک بەرهەم بهێنێت.
– لایەنەکانمان راسپاردووە بە تووندی رووبەڕووی هەر شتێک ببەنەوە کە ببنە هۆی پیسکردنی ژینگە.
– موەلیدەکان دەبێت بکرێنە بێدەنگ و فیلتەریان بۆ دابنرێت. ئەوەی نەیکات رێکاری بەرامبەر دەگرینەبەر.
– کۆنترۆڵی ئەو سووتەمەنییە دەکرێت کە لە دەرەوە هاوردە دەکرێت و دەبێت بەپێی کۆنترۆڵ و چاودێریی سامانە سرووشتییەکان بێت.
– نابێت هیچ ئۆتۆمبێلێک دووکەڵی پیس بکات و ببێتە هۆکاری پیسکردنی ژینگە، بە پێچەوانەوە ئۆتۆمبێلەکە دەستی بەسەردا دەگیرێت.
– نابێت لە هیچ شوێنێک سەوزە بە ئاوی پیس ئاو بدرێت.
– بە هیچ شێوەیەک رێگە نادرێت لەنێو سەنتەری شار ئاگر بکرێتەوە.
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
11كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
11كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
13كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
11كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
11كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









