ئەگەر حكومەتی هەرێم پابەند نەبێت بە رادەستكردنی داهات ساڵێكی سەخت چاوەرێی فەرمانبەرانی هەرێم دەكات

حکومەتی هەرێم و حکومەتی فیدڕاڵی عێراق
SNN-عەلی حەمە سەعید
ئەندامێكی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژە بەوەدەكات، ئەگەر حكومەتی هەرێم پابەند نەبێت بە ڕادەستكردنی داهات ئەوا ساڵێكی سەخت چاوەرێی فەرمانبەرانی هەرێم دەكات، جەختیش دەكاتەوە حكومەتی هەرێمی كوردستان ئەو نەوتەی كە فرۆشتوویەتی قەرزی دوو كۆمپانیای پێ داوەتەوە.
ئەحمەد حاجی ڕەشید، بڕیاردەری لیژنەی دارایی لە پێشووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە SNNی ڕاگەیاند: لەگەڵ ئەوەی تا ئێستا هیچ ئاماژەیەكی فەرمی نییە بۆ كشانەوە لە بەغدا، بەڵام ئەگەر لە حاڵەتێكدا پەنا بۆ ئەو هەنگاوە ببرێت بەدڵنیایی حكومەتی هەرێم و فەرمانبەرەكانی زەرەرمەندی یەكەم دەبن وەك ئەوەی لە دەرئەنجامی ڕیفراندۆم بینیمان.
ئاماژەی بەوەشكرد، حكومەتی هەرێم دەیتوانی مووچەی مانگی 12 ی فەرمانبەرانی هەرێم دابەشبكات، بەڵام دیارە ئەو مووچەیەی خواردووە، چونكە وەزارەتی دارایی عێراق تەواوی پارەی مووچەی ساڵی 2024ی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستانی ناردووە.
ئەو ئەندامەی خولی پێشووی پەرلەمانی عێراق ئەوەشی خستەڕوو، ئەگەر حكومەتی هەرێم پابەند نەبێت بە ڕادەستكردنی داهاتەكان ئەوا ساڵێكی سەخت بۆ فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان بەڕێوەیە، هاوكات حكومەتی هەرێم لە كۆبوونەوەكەی لەگەڵ نوێنەرانی كورد لە بەغدا ڕایگەیاندبوو كە داهاتی ئەو نەوتەی فرۆشتوویانە قەرزی كۆمپانیاكانی ڕۆز نەفتی ڕووسی و دانەغازی ئیماراتییان پێ داوەتەوە.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
3كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
5كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
2كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
3كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
2كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
3كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









