هادی عامری وەڵامی راگەیەنراوەکەی حکومەتی هەرێم دەداتەوە

هادی عامری
SNN
هادی عامری لە وەڵامی راگەیەنراوەکەی حکومەتی هەرێم سەبارەت بە نەوت و گازی ناوچەکانی ماددەی 140 رایگەیاند، نەوتی کەرکوک موڵکی حکومەتی فیدراڵە و بەڕێوەبردنی نەوتی کەرکوک بە هاوبەشی لەگەڵ هەرێم قبوڵکراو نییە.
ئەمڕۆ سێشەممە 14ی کانوونی دووەم، هادی عامری سەرۆكی هاوپەیمانی فەتح و سەرۆكی لينژنەی باڵای مادەی 140ی دەستور لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، نەوتی كەركوك موڵكی حكومەتی فیدراڵی عێراقە، نەوتی هەرێمی كوردستان بە گوێرەی بودجەی ساڵی (2023-2024-2025) دەڵێت لەسەر حكومەتی هەرێمی كوردستانە رۆژانە (400) هەزار بەرمیل نەوت لە رێگەی (سۆمۆ)ەوە هەناردە بكات و داهاتەكەی بگەڕێتەوە بۆ حكومەتی فیدراڵی عێراق.
ئاماژەی بەوەدا، بە دڵنیاییەوە قبوڵی ناكەین ئەوەی حكومەتی هەرێم دەیڵێت كە بە هاوبەشی نەوتی كەركوك بەڕێوەببات، ئێمە ئەگەر بمانەوێت بەشداریی بەوان دەكەین نەك ئەوان دەڵێت “ئەو بابەتە لەبیر بكەن رێگای پێنادەین، قبوڵكراو نییە، قبوڵكراونییە.”
قسەکانی هادی عامری دوای ئەوە دێت، درەنگانی شەوی دووشەممە حكومەتی هەرێمی كوردستان راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و ئاشکرایکرد، حكومەتی عێراق ئامادەكاری دەكات و بەشێوەیەكی تاك لایەنانە، نەوت و گازی ناوچەكانی مادەی 140 ببات، بۆیە ئێمە بەرگری لە مافە دەستورییەكانمان دەكەین.
لەبەشێکی راگەیەنراوەکەدا ئەوەخراوەتە روو، مادەی 112، ئاماژە دەدات حکومەتی فیدڕاڵی و حکومەتی هەرێم کێڵگەی نەوت و گازە پێشوو دۆزراوەکان (کۆنەکان) بە هاوبەشی بەڕێوەببەن، وەک ئەوانەی لە کەرکووک و لە ناوچەکانی دەوروبەری هەن.
هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
19كاتژمێر لهمهوپێشترەمپ: ئێران هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوتە
تشرینی یهكهم 23, 2026نیویۆرک تایمز: ئەمریکا و ئیسرائیل خۆیان بۆ هێرشی گەورەو لەناکاو بۆ سەر ئێران ئامادە دەکەن
تشرینی یهكهم 22, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
15كاتژمێر لهمهوپێش -
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
15كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
15كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









