یەكێتی و سەرۆكەكەی داكۆكیكردن لە مافەكانی هاووڵاتیان بە ئەركی خۆی دەزانێت

بافڵ جەلال تاڵهبانى، سەرۆکی یهكێتیی نیشتمانیى كوردستان | فۆتۆ: SNN
SNN-عەلی حەمە سەعید
ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی یەكێتی ئاماژە بەوەدەكات، سەردانەكانی سەرۆكی یەكێتی بۆ بەغدا بۆداكۆكیكردنە لە ماف و شایستەكانی مووچەخۆران و خەڵكی هەرێمی كوردستان، بەڵام خودی سەرۆكی یەكێتی پێی خۆش نییە ئەمە بكرێتە موزایەدەیەكی سیاسی چونكە ئەوە بە ئەرکی خۆی دەزانێت.
سەباح حەبیب، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی یەكێتی بەSNN ی راگەیاند: هەڵوێستی یەكێتی بۆ باشتركردنی ژیانی هاووڵاتیان نەگۆڕە و هەمیشە داكۆكی لە مافی كۆمەڵانی خەڵك كردووە، وەك چۆن لەبەغدا داوای كردووە پرسی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم تێكەڵ بە ململانێ سیاسییەكان نەكرێت، هاوكات لەهەرێمی كوردستانیش داوای دەكات كۆتایی بە خۆسەپێنی و جیاكاری بهێنرێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، سەرۆكی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە رابردوو لە ئێستاشدا جەختیان كردوەتەوە كە مووچە و قوتی خەڵكی هەرێمی كوردستان تێكەڵ بە ململانێ سیاسییەكان نەكرێن و ژیانی خەڵك نەبەسترێتەوە بە كێشەكانی نێوان خودی هەرێم و هەرێم لەگەڵ عێراق، لە نوێترین هەوڵی سەرۆكی یەكێتیشدا لەكۆبونەوەی هاوپەیمانی بەڕێوەبردنی دەوڵەت لەبەغدا بەئاشكرا داوای كرد مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم لە ململانێ سیاسییەكان دوربخرێتەوە و هەوڵەكان یەكبخرێن بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان هەولێر و بەغدا.
ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەوەشی خستەڕوو، لەگەڵ ئەوەی لەرابردووشدا حكومەتی هەرێم نەیتوانی هەموو مانگێك لە كاتی خۆیدا مووچەی مووچەخۆرانی دابین بكات، لە ئێستاشدا مووچەخۆرانی هەرێم لەنێوان هەولێر و بەغدادا بوونەتە قوربانی و مافە داراییەكانیان پێنادرێت، بەڵام سەرۆك بافڵ هەمیشە هەوڵی كۆتایی هێنانی بەو كێشەیە و چارەسەركردنی كێشەكانی لەرێگەی گفتوگۆوە داوە، هاوكات پیی خۆش نەبووە ئەمە بكاتە موزایەدەی سیاسی و لە ڕاگەیاندنەكانەوە باس بكرێت چونكە ئەوە بە ئەركی سەرشانی خۆی زانیوە.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
4كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
4كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
6كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
4كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
4كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









