
دۆناڵد ترەمپ
SNN
سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمەریکا لەبارەی ئاگربەستی غەززەوە رایگەیاند، رێککەوتن سەبارەت بە بارمتەکان و ئاگربەست لە کەرتی غەززە کراوە و تا کۆتایی ئەم هەفتەیە کارا دەبێت.
ئەمڕۆ سێشەممە 14ی کانوونی دووەم، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ نیوزماکس ئاشکرایکردووە، گەیشتووینەتە رێککەوتن بۆ ئاڵوگۆڕکردنی بارمتەکان، وتوویەتی “ئەگەری هەیە لە کۆتایی ئەم هەفتەیەدا ڕێککەوتن لەسەر ئاگربەستی غەززە تەواو ببێت.”
هاوکات ستیڤ ویتکۆف، باڵیۆزی داهاتووی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە ناوچەکەدا رایگەیاند، کە لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا لەگەڵ بەرپرسانی ئیسرائیل و قەتەر لەبارەی ئاگربەستی غەززە لە قەتەر کۆبوونەتەوە و گەیشتوونەتە رێکەوتن لەسەر ئەنجامدانی ئاگربەست.
لەهەمان کاتدا، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل بنیامین نەتانیاهۆ ئاماژەی بەوەکردبوو، دۆناڵد ترەمپ خۆی بەتایبەت دەستوەردەدات لە جێبەجێکردنی گەڕانەوەی بارمتەکان، ئەمە لە کاتێکدایە پێشتر ترەمپ وتبووی “ئەگەر پێش دەستبەکاربوونم وەک سەرۆکی ئەمریکا بارمتەکانی ئیسرائیل ئازاد نەکرێن رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکەم بە دۆزەخ کارێکبە حەماس دەکەم کە پێشتر نەیانبینیبێت”.
بڕیاری ئەمریکا بۆ جەنگی دژی ئێران بەکوێ دەگات؟
تهمموز 21, 2026ترەمپ: ئەگەر ئێران ڕانەگیرێت ناوچەکە دەکەوێتە ناو ئاژاوەوە
تهمموز 19, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
8كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
8كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
10كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
8كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
8كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









