نەخۆشخانەی هیوا: ساڵی رابردوو 3310 تووشبووی نوێی شێرپەنجە تۆمارکراون

نەخۆشخانەی هیوا: ساڵی رابردوو 3310 تووشبووی نوێی شێرپەنجە تۆمارکراون
SNN-
هۆبەی تۆماری شێرپەنجەی پارێزگای سلێمانی، ئاماری ساڵی 2024ی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، سێ هەزار و 310 تووشبووی نوێی شێرپەنجە تۆمارکراون کە 201یان منداڵن.
بەپێی راپۆرتەکە، کە رۆژی سێشەممە، 14-1-2025 بڵاویکردووەتەوە، 6.10٪ی تووشبووانی شێرپەنجە منداڵن، 54.60٪یان لە رەگەزی نێر و 45.40٪یان لە رەگەزی مێ-ن.
دەشڵێت: “91.8٪ی تووشبووانی شێرپەنجە خەڵکی سنووری سلێمانین، 5.9٪یان خەڵکی شارەکانی دیکەی عێراق و 2.4٪یان خەڵکی شارەکانی دیکەی هەرێمی کوردستان بوون.”
هۆبەی تۆماری شێرپەنجەی سلێمانی، باوترین جۆرەکانی شێرپەنجەی دیاریکردووە کە ئەمانەن:
شێرپەنجەی مەمک 647 کەس، کە دەکاتە 19.5٪
شێرپەنجەی سییەکان 233 کەس، کە دەکاتە 7٪
شێرپەنجەی پرۆستات،174 کەس، کە دەکاتە 5.3٪
شێرپەنجەی کۆڵۆن، 166کەس، کە دەکاتە 5٪
شێرپەنجەی غودە، 158 کەس، کە دەکاتە 4.8٪
شێرپەنجەی مێشک، 138 کەس، کە دەکاتە 4.2٪
شێرپەنجەی میزڵدان، 120 کەس، کە دەکاتە 3.6٪
جۆرەکانی دیکەی شێرپەنجە، 1468 کەس، کە دەکاتە 44.4٪
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
8كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
4كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
5كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
4كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
5كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









