لەبارەی ئەنجامدانی حەج بە ڤیزای ساڵی هۆشداری دەدرێتە هاووڵاتیان و كۆمپانیاكان

حاجیانی سعودیە| فۆتۆ: وەزارەتی حەج و عەمرە
SNN-عەلی حەمەسەعید
وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عەمرەی هەرێم ئاماژە بەوەدەكات هەر كەس و كۆمپانیایەك بانگەشە بۆ ئەنجامدانی حەج بە ڤیزای ساڵی بكات ئەوا رووبەڕووی سزای توند دەبێتەوە و كۆمپانیاكە بێبەشدەكرێن لە گواستنەوەی عومرەكار و حاجیان بۆ سعودییە.
كاروان ستونی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عەمرەی هەرێم بە SNNی ڕاگەیاند: ئامادەكارییەكان بۆ وەرزی حەجی ئەمساڵ بەردەوامییان هەیەو بۆ ئەمساڵ ژمارەی حاجیانی هەرێمی كوردستان زیادكراوە بۆ پێنج هەزار و 120 حاجی، هاوكات تێچووی حەجكردن بە ڕێگای ئاسمانی بڕی حەوت ملیۆن دینارە وبە فڕۆكەش بڕی پێنج ملیۆن و 500 هەزار دینارە.
ئاماژەی بەوەشكرد، هەركەس بانگەشە بۆ جۆرەكانی گەشتكردن بۆ سعودیە بكات بە مەبەستی ئەنجامدانی حەج بەتایبەت بە ڤیزای ساڵی ئەوە دەیاندەینە دادگا و ڕووبەڕووی سزای توند دەبنەوە، هاوكات بەهەماهەنگی لەگەڵ دەستەی باڵای حەج و عەمرەی عێراقی و وەزارەتی حەج و عەمرەی سعودیە، هەموو خەڵكی هەرێمی كوردستانمان ئاگادار كردەوە بە هیچ شێوەیەك پەنا بۆ ئەو ڕێگا نایاساییانە نەبەن بۆ ئەنجامدانی فەریزەی حەج.
وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عەمرەی هەرێم ئەوەشی خستەڕوو، ڕێوشوێنەكان لەسەر ئەو كۆمپانیانەی كە مۆڵەت پێدراون توندكراون و هەر كەسێك مۆڵەتی پێدرابێت پەنا بۆ ئەم كارە ببات و هاووڵاتیان بگوازنەوە ڕووبەڕووی لێپێچینەوە دەبێتەوە و تەنانەت بێبەشدەكرێن لە گواستنەوەی حاجیان و عومرەكاران بۆ وڵاتی سعودییە.
هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
22كاتژمێر لهمهوپێشترەمپ: ئێران هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوتە
تشرینی یهكهم 23, 2026نیویۆرک تایمز: ئەمریکا و ئیسرائیل خۆیان بۆ هێرشی گەورەو لەناکاو بۆ سەر ئێران ئامادە دەکەن
تشرینی یهكهم 22, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
18كاتژمێر لهمهوپێش -
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
19كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
18كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









