فراكسیۆنی یەكێتی لەهەوڵی دابینكردنی نەوتی سپییە بۆ هاووڵاتیانی هەرێم

چرۆ حەمەشەریف
SNN-عەلی حەمە سەعید
بە مەبەستی دابینكردنی نەوتی سپی بۆ هاووڵاتیانی هەرێم و هاوكات زیادكردنی بڕی ئەو 50 هەزار لیترە نەوتەی كە بڕیاری لەبارەوە دراوە بۆ سنووری پارێزگای هەڵەبجە ڕەوانە بكرێت، پەرلەمانتارانی فراكسیۆنی یەكێتی لەئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لەهەوڵی دابینكردنی نەوتی سپین بۆهاووڵاتیان.
چرۆ حەمەشەریف، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی یەكێتی بەSNNی ڕاگەیاند: لە چوارچێوەی هەوڵەكانمان بۆ دابینكردنی نەوتی سپی بۆ هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان بە گشتی و سنوری پارێزگای هەڵەبجە بە تایبەت، وەك فراكسیۆنی یەكێتی لەهەوڵەكانمان بەردەوامین و لەو چوارچێوەیەشدا ئەمڕۆ لەگەڵ بریكاری وەزیری نەوتی عێراق كۆبووینەوە و بڕیاری پێویست لەوبارەیەوە درا.
ئاماژەی بەوەشكرد، بەدواداچوونمان بۆ گەیشتنی بڕی 50 ملیۆن لیتر نەوت بۆ هەرێمی كوردستان كردووە كە بڕیارە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا ئەو بڕە نەوتە بگاتە هەرێمی كوردستان، هاوكات داواشمان كرد هەوڵی تەواو بدرێت بەشە نەوتی سنوری پارێزگای هەڵەبجە و پێنجوێن زیاد بكرێت بە هۆی ئەوەی ناوچەیەكی سارد و شاخاوییە.
ئەو پەرلەمانتارەی فراكسیۆنی یەكێتی ئەوەشی خستەڕوو، بریكاری وەزارەتی نەوتی عێراق دڵنیایی كردینەوە كە لە ماوەیەكی نزیكدا بڕی ئەو 50 ملیۆن لیتر نەوتە دەگاتە هەرێمی كوردستان و لە پارێزگای هەڵەبجەوە دەست بە دابەشكردنی دەكرێت كە بۆ هەر لیترێك بڕی 250 دینار وەردەگیرێت.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
23كاتژمێر لهمهوپێششاندێکی هەرێم لە بەغدایە و لەگەڵ فال ساری کۆدەبێتەوە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
-
ئۆباما بۆ ترەمپ: جەنگی ئێران ناپێویست بوو و زەرەری گەورەی بە ئەمریکا گەیاندووە
1كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









