ئاسایشی سلێمانی: سێ کەس لەسەر بازرگانیکردن بە مرۆڤەوە دەستگیرکران

ئاسایشی-سلێمانی
SNN-
بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاسایشی سلێمانی بڵاویکردەوە، لە ئۆپەراسیۆنێکدا لە رۆژانی (8 بۆ 12/1/2025) بەهەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاسایشی هەولێر و ئاژانسی تاوانی نیشتیمانی بەریتانی لە شاری سلێمانی و دەوروبەری بە بڕیاری دادوەر و دوای پرۆسەیەکی فراوانی کۆکردنەوەی زانیاری و بەدواداچونی ورد، توانراوە تۆڕێکی بازرگانیکردن بە مرۆڤەوە دەستگیربکرێن.
ئاماژەی بەوەشکردوە، تۆڕەکە پێکهاتبون لە سێ کەس کە سەرجەمیان خەڵکی هەرێمی کوردستان بوون، بەرێگەی نایاسایی کۆچبەریان گواستوەتەوە بۆ بەریتانیا و وڵاتانی ئەوروپا.
ئاسایشی سلێمانی دەشڵێت: لەئێستادا تەواوی ئەندامانی تۆڕەکە بەتۆمەتی بازرگانی بە مرۆڤ دەستگیرکراون و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکانیان بەردەوامە.
هەروەها ئاژانسی تاوانی نیشتمانی بەریتانیا بڵاویكردەوە، بۆ یەكەمجار بە هەماهەنگی دەزگای ئاسایشی هەرێمی كوردستان لە سلێمانی، لە ئۆپراسیۆنێكی زەمینیدا كە لە رۆژانی 8 بۆ 12ـی ئەم مانگە بەڕێوەچوو، توانیویانە گروپێكی قاچاخچێتی لە هەرێمی كوردستان دەستگیربكەن، كە لە سێ ئەندام پێكهاتوون و خەڵكیان لە هەرێمی كوردستانەوە بە رێگەی نایاسایی بۆ بەریتانیا و وڵاتانی ئەوروپا گواستووەتەوە.
ئەوەشی خستەڕوو، گومان دەكرێت ئەو گروپەی دەستگیركراوە، بەشێك بێت لە تۆڕی نیشتمانی قاچاخچێتی ” ئامانج حەسەن زادە”، بەو پێیەی یەكێك لە دەستگیركراوەكان تێوەگلاوە لە گواستنەوەی دەیان یەختی كۆچەران. یەكێكی دیكەشیان وەك ژمێریار بۆ سەرۆكی تۆڕە قاچاخچییەكە كاری كردووە. سێیەم دەستگیركراویشیان وەك نێوەندگیر لە نێوان خەڵك و تۆڕە قاچاخچییەكە كاری كردووە.
ئاژانسی تاوانی نیشتمانی بەریتانیا راشیگەیاند، لە ئێستادا تەواوی ئەندامی گروپەكە بە تۆمەتی بازرگانیكردن بە مرۆڤەوە راگیراون و لایەنە پەیوەندیدارەكانی حكومەتی هەرێم رێكاری یاسایی بەرانبەریان دەگرێتەبەر.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
14كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
11كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
11كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









