
یۆن سوک یۆل، سەرۆکی کۆریای باشوور
SNN-
دوای دوو هەفتە لە دەرچوونی بڕیاری دادگ، یۆن سوک یۆل، سەرۆکی لەکارلادراوی کۆریای باشوور لەسەر دۆسییەی سەپاندنی باری لەناکاو لە وڵاتدا دەستگیرکرا و رەوانەی بارەگای دەستەی لێکۆڵینەوەی گەندەڵیی بەرپرسانی پلەباڵا کرا.
یەکەمین جارە لە مێژووی کۆریای باشوور سەرۆکێک لەکاتی خولی سەرۆکایەتیدا دەستگیردەکرێت.
یوون سووک یۆل بەر لە دەستگیرکردنی رایگەیاند، رازییە بە لێپرسینەوە ، ئەگەرچی نایاساییە و لەپێناو ئەوەدایە خوێن نەڕژێت”.
رۆژی سێشەممە 03-12-2024، سەرۆکی کۆریای باشوور باری لەناکاوی لە وڵاتەکە راگەیاند، دەسەڵاتی مەدەنی هەڵپەسارد و دەسەڵاتی سەربازی خستەکار. هەروەها سەرجەم چالاکییە سیاسییەکانی وڵاتەکەی قەدەغە کرد و وتیشی، میدیا و بڵاوکراوەکان دەبێت لەژێر کۆنتڕۆڵی سەربازیدا بن.
بڕیارەکە ناڕەزاییێکی زۆری لێکەوتەوە، ئەندامانی پەرلەمان لە باڵەخانەی پەرلەمان کۆبوونەوە و دوای شەش کاتژمێر هەنگاوەکەی سەرۆکیان رەتکردەوە.
رۆژی 31ـی مانگی رابردوو، دادگایەکی کۆریای باشوور بڕیاری دەستگیرکردنی بۆ یۆن سوک یۆل، سەرۆکی لەکارلابراوی وڵاتەکەی دەرکرد، ئەوەش دوای ئەوەی باری نائاسایی لە وڵاتەکە راگەیاندبوو.
ترەمپ: کۆمارییە دۆڕاوەکان و دیموکراتەکان ئەرکی منیان لەبەرامبەر ئێران قورس کرد
11كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی و عەلی باپیر جەخت لە یەکخستنی هەوڵەکان دەکەنەوە
4كاتژمێر لهمهوپێش -
بافڵ جەلال تاڵەبانی لەگەڵ مامۆستا عەلی باپیر کۆدەبێتەوە
8كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی و عەلی باپیر جەخت لە یەکخستنی هەوڵەکان دەکەنەوە
4كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









