وتەبێژی حکومەتی هەرێم: بە زووترین کات لیستی مووچەی مانگی یەک دەنێرین بۆ بەغدا
پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حکومەتی هەرێم
SNN
پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حكومەتی هەرێم رایگەیاند، ئامادەكاری كراوە بۆ ئەوەی لیستی مووچەی مانگی كانونی دووەمی ئەمساڵ بنێردرێت بۆ بەغدا، دەڵێت “هەرچەند بەغدا بیانوی لێ دەدۆزێتەوە”
ئەمڕۆ پێنجشەممە 16ی کانوونی دووەم، پێشەوا هەورامانی وتەبێژی حکومەتی هەرێم لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، “ئامادەکاری کراوە بە زووترین کات لیستی مووچەی مانگی یەک بنێرین بۆ بەغدا و هیچ بیانوویەك نادەین بەدەستەوە، چونكە دەزانین لیستیش بنێرن، هەمیشە دارایی عێراق بیانوویەكی نوێ دەدۆزنەوە”.
هاوکات لەبارەی داهاتی ناوخۆوە دەڵێت:”ئامادەین داهاتى ناوخۆ رادەستى بەغدا بکەین و سەرۆکوەزیرانی هەرێمیش هەموو مەرجەکانی حکومەتی هەرێمی لەگەڵ بەغدا جێبەجێکردووە”.
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









