لەسەر خراپ بەكارهێنانی دەسەڵاتەکانیان پەرلەمانی عێراق لێپرسینەوە لە ژمارەیەك وەزیر دەكات

SNN-عەلی حەمە سەعید
بڕیاردەری فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی عێراق ئاماژەبەوەدەكات بەهۆی خراپ بەكارهێنانی دەسەڵاتەكانیان، ڕێكارەكانی لێپرسینەوە لەگەڵ پێنج وەزیری كابینەكەی محەمەد شیاع سودانی تەواو بوون و لە پەرلەمان لێپرسینەوەیان لەگەڵ دەكرێت.
كاروان یاروەیس، بڕیاردەری فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە SNNی ڕاگەیاند: وەك ئەركێكی پەرلەمانی كە چاودێریكردن و لێپرسینەوەیە لە بەرپرسانی حكومەت بە تایبەت وەزیرەكان، لە ئێستادا ڕێكارەكانی لێپرسینەوە لە پێنج وەزیری كابینەكەی (محەمەد شیاع سودانی) بەكۆتا گەیشتوون، كە بریتین لە وەزیرانی نەوت، گواستنەوە، بەرگری، گواستنەوە و گەیاندن و ئاوەدانكردنەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، لێپرسینەوەكە لەناو هۆڵی پەرلەمان بەڕێوەدەچێت، هاوكات دەستەی دەستپاكی لەسەر بنەمای بڕیاری دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان نووسراوی بۆ وەزیری نەوت و سەرۆكی دەستەی راگەیاندن و گەیاندن كرد بۆ لێپرسینەوە، هاوكات هەندێك لە وەزیرەكان رێكاری لێپرسینەوەیان تەواو بووە و هەندێكی دیكەیان لە قۆناغی كۆتایی دایە.
بڕیاردەری فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەوەشی خستەڕوو، داواكاری لێپرسینەوە لەوەزیری نەوت و وەزیری گەیاندن و سەرۆكی دەستەی ڕاگەیاندن، لەسەر داوای دوو پەرلەمانتاری فراكسیۆنی ئیشراقییەی كانوون بووە، هاوكات وەزیرەكانی دیكەش لەسەر خراپ بەكارهێنانی دەسەڵات و سەرپێچی وبەهەدەردان و گومانی گەندەڵی لەلایەن پەرلەمانتارانی فراكسیۆنە جیاوازەكانەوە داوای لێپرسینەوەیان لەسەر تۆماركراوە
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
15كاتژمێر لهمهوپێشئێران: ئەمریکا جەنگی هەڵگیرساندووە و دەیەوێت جیهان تێچووەکەی بدات
18كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
15كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
15كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
15كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
15كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
15كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
15كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









