نوێترین زانیاری لەبارەی كۆبوونەوەی لیژنەكەی دارایی پەرلەمانی عێراق بۆشایستە داراییەكانی هەرێم

مووچە
SNN-عەلی حەمە سەعید
ئەندامێكی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ئاشكرایكرد كە ڕۆژی یەكشەممەی داهاتوو لیژنە لاوەكییەكەی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق دەستبەكار دەبێت و یەكەم كۆبوونەوە بۆ بەدواداچوون لەسەر شایستە دارایەكانی هەرێم بۆ دوو ساڵی 2024 و 2025، ئەنجام دەدەین.
د. نەرمین مەعروف، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق و ئەندام لە لیژنەی بەدوادچوون بۆ شایستە داراییەكانی هەرێم بە SNNی ڕاگەیاند: وابڕیارە ڕۆژی یەكشەممەی هەفتەی داهاتوو، ئەو لیژنە لاوەكییەی كە لە دوای كۆبوونەوەمان لەگەڵ ( تەیف سامی) وەزیری دارایی عێراق پێكهات كۆببینەوە و هاوكات سەردانی وەزیری دارایی عێراقیش بكەین.
ئاماژەی بەوەشكرد، لیژنە لاوەكییەكە بە بڕیاری (عەتوان عەتوانی) سەرۆكی لیژنەی دارایی پێكهێندراوە كە ئەحمەد جبووری، جێگری یەكەمی سەرۆكی لیژنەی دارایی سەرۆكایەتی دەكات و شەش ئەندامی لیژنەی دارایی لە خۆدەگرێت و دوو پەرلەمانتاری كورد ئەندامین لەو لیژنەیەدا كاری لیژنەكەمان ئەوەیە كە وردبینی بكەین لەو ژمارانەی لەبارەی خەرجی پارەی مووچە لەنێوان بەغدا و هەولێر راگەیەندراون.
ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق ئەوەشی خستەڕوو، تا ئێستا بریار نییە سەردانی هەرێمی كوردستان بكەین و لەگەڵ وەزارەتی دارایی هەرێم كۆببینەوە، بەڵام لەگەڵ وەزارەتی دارایی عێراق كۆبوونەوەمان دەبێت و بەدواداچوونیش بۆ شایستەی دارایی هەرێمی كوردستان دەكەین بۆ ساڵانی 2024 و 2025، چونكە پشكی پارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان لە بودجەی گشتیی عێراق زیاتر لە 11 ترلیۆن و 500 ملیار دینارە، بەڵام وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێم دەڵێن بڕی 10 تریلیۆن و 700 ملیار دینارمان بۆ هاتووە، بۆیە بەدواداچوون بۆ ئەو ڕاستی و دروستی ئەو ژمارانە دەكەین.
هەواڵی زیاتر
-
لەشكركێشییەكانی توركیا مەترسی چۆڵكردنی نزیکەی 600 گوندی زیاتر كردووە
11كاتژمێر لهمهوپێش -
بافڵ جەلال تاڵەبانی لەگەڵ وەزیری دەوڵەتی ئەڵمانیا بۆ کاروباری دەرەوە کۆبووەوە
16كاتژمێر لهمهوپێش -
ساڵح موسلیم “بەشداریی کۆنگرەی دیالۆگی سوریا ناکەین و پابەندی ئەنجامەکانی نابین”
17كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
لەشكركێشییەكانی توركیا مەترسی چۆڵكردنی نزیکەی 600 گوندی زیاتر كردووە
11كاتژمێر لهمهوپێش -
بافڵ جەلال تاڵەبانی لەگەڵ وەزیری دەوڵەتی ئەڵمانیا بۆ کاروباری دەرەوە کۆبووەوە
16كاتژمێر لهمهوپێش -
ساڵح موسلیم “بەشداریی کۆنگرەی دیالۆگی سوریا ناکەین و پابەندی ئەنجامەکانی نابین”
17كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021