نرخی مریشك زیاتر هەرزان بوو، هۆكارەكەی لە SNNەوە بزانە

مریشک
SNN-عەلی حەمە سەعید
ماوەی چەند ڕۆژێكە نرخی مریشكی زیندوو بەردەوام ڕوو لە دابەزین دەكات و ئەمڕۆ نرخی كیلۆیەك مریشك گەیشتە نزیكەی دوو هەزار دینار، بەوتەی لایەنە پەیوەندیدارەكانیش هۆكاری سەرەكی هەرزان بوونی مریشك بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە عێراق ڕێگە نادات بەرهەمی كێڵگەكانی كوردستان ڕەوانەی پارێزگاكانی عێراق بكرێت.
نازم عەبدوڵا، سەرۆكی كۆمەڵەی كێڵگە پەلەوەرییەكانی سلێمانی و گەرمیان بە SNNی ڕاگەیاند: لە ئێستادا نرخی مریشكی زیندوو لە ناو كیڵگەكان گەیشتووەتە نزمترین ئاستی خۆی بەجۆرێك نرخی كیلۆیەك مریشك بە دوو هەزار دینار دەفرۆشرێت بە مریشک فرۆشانی ناو بازاڕەكان، ئەم هەرزان بوونەش پەیوەندی بەوەوە هەیە كە حكومەتی عێراق ڕێگەی دەكات لەوەی لە بازگەكانەوە بەرهەمی كیڵگە پەلەوەرییەكان ڕەوانەی پارێزگاكانی دیكەی عێراق بكرێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، خاوەن كیڵگە پەلەوەرییەكان بەردەوام لە زەرەرو زیاندان، ئەوەش بەهۆی ئەوەی حكومەتی هەرێم نەیتوانیوە پاڵپشتی لە خاوەن كیڵگە پەلەوەرییەكان بكات بە دابینكردنی سوتەمەنی و هەرزانكردنی كارەبا و هاوكات گفتوگۆكردن لەگەڵ عێراق بۆ چارەسەركردنی ئەو ڕێگریانەی لە بەرهەمی هەرێمی كوردستان دەكرێت لە بازگەكان.
ئاری بەكر، یەكێك لە مریشك فرۆشانی هەڵەبجە بە SNNی ڕاگەیاند: ئەمڕۆ نرخی كیلۆیەك مریشكی زیندوو بە 2250 دینار دەدرێت بەهاووڵاتیان و لە هەندێك شوێنیش مریشكی بچوك بە دوو هەزار و 100 دینارە و هۆكاری هەرزانبوونی مریكیش ئەوەیە هەرێمی كوردستان لە بەرهەمی مریشك گەیشتووەتە ئاستی خۆبژێوی و لە بازگەكان مریشك بۆ شارەكانی تر بگوازرێتەوە.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









