شاندی ئیمراڵی: دیدارەكانمان لەگەڵ پارتەكانی توركیا ئەرێنی بووە و لە نزیکترین کاتدا سەردانی ئۆجەلان دەکەینەوە

SNN-
شاندی ئیمرالیی (دەم پارتی) سەبارەت بە دیدارەكانیان لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان لە راگەیەندراوێكدا دەڵێن: دیدار و چاوپێكەوتنەكانیان لەگةڵ لایەن و پارتە سیاسیەكانی توركیا ئەرێنی بووە، لە زووترین كاتدا سەردانی ئۆجەلان دەكەینەوە.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە کە لەم سەردەمەدا کە ئێمە لەسەر ئاشتی، دیموکراسی و یەکێتی تورکیا و ناوچەکە ڕادەوەستین، ئەو شێوازە جیاوازیخوازانە و پێشداوەرییانەی کە جار بە جار لە میدیای نووسراو و بینراودا ڕووبەڕوویان دەبینەوە و ئەو بوارە گومانلێکراوەی کە دروست دەکرێت، کارەکەمان قورس دەکات، دەزانین کە هەموو کەس و بەشە کۆمەڵایەتییەکان سەبارەت بەم پرۆسەیە خاوەن هیوا و داواکارین، لە هەمان کاتدا نیگەرانی، هەستیاریی و پرسیاری هەموو کەسێک هەیە، ئێمە لەم تێگەیشتنەداین، لە پرۆسەیەکی هەستیاری وەهادا، بڵاوکردنەوەی قسەی دروستکراو و هەوڵدان بۆ دروستکردنی ڕۆژەڤی وا کە هەندێک جار سنوورە ئەخلاقییەکانیش تێدەپەڕێنێت، گەرمکردن و هاندانی شەڕە و هیچی تر نییە.
دەشڵێن:لەگەڵ هەموو تێڕوانین و هەڵسەنگاندنە باشەکانمان، لە ماوەیەکی کورتدا سەردانی ئۆجەلان دەکەین و بۆ ئەوەی پرۆسەکە بە ڕێگای پتەو و بەهێز بگاتە ئاشتیی و چارەسەرییەک بنیات بنرێت، هەوڵێکی گەورە دەدەین.لە بنیاتنانی ئاشتیی و چارەسەرییدا، پشتگیری گەل بۆ ئەم چاوپێکەوتنانەمان دەبێتە گرنگترین فاکتەر”.
ڕاگەیاندراوەکەی شاندی ئیمرالیی دەم پارتی:-
“لە ٢٨ـی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ـدا، سەردانی بەڕێز ئۆجەلانمان لە ئیمرالی کرد و چاوپێکەوتنێکمان ئەنجامدا، دوای ئەم چاوپێکەوتنە و لەسەر داواکاری ئەو، چاوپێکەوتنمان لەگەڵ پەرلەمانی تورکیا، پارتە سیاسییەکان و هەڤاڵە زیندانییکراوە سیاسییەکانمان ئەنجامدا.
لە ٣ـی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥ـدا، سەردانی بەڕێز نومان کورتولموش، سەرۆکی پەرلەمانی تورکیامان کرد و چاوپێکەوتنەکانمان دەستیان پێکرد، چاوپێکەوتنەکانمان لەگەڵ سەرۆک و نوێنەرانی پارتی بزووتنەوەی نەتەوەیی (مەهەپە)، پارتی داهاتوو، پارتی داد و گەشەپێدان (ئاکەپە)، پارتی سەعادەت، پارتی گەلی کۆماری (جەهەپە)، پارتی دەوا و پارتی ڕەفەح بەردەوام بوو، لە نێوان ١١-١٢ـی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥ـدا، سەردانی هاوسەرۆکانی پێشووەمان و هەڤاڵە سیاسییە زیندانیکراوەکانمان کرد و لەگەڵ بەڕێزان فیگەن یوکسەکداغ، سەلاحەدین دەمیرتاش، لەیلا گوڤەن و سەلچوک میزراکلی چاوپێکەوتنمان ئەنجام دا.
ئەم چاوپێکەوتنانەمان لەسەر بنەمای دیالۆگ و ئاشتیی و لەسەر پرۆسەی ئاڵوگۆڕی بیروڕا لەگەڵ هاوسەرۆک و دەستەکانی پارتەکەمان، لەگەڵ پێکهاتەکانی پارتەکەمان، لەگەڵ ئەو پارتە سیاسییانەی کە هاوپەیمانمانن و ڕێکخراوە مەدەنییەکان کە لەگەڵیاندا کار دەکەین، دەستی پێکردووە و بەردەوامە.
سەرەتا، ڕێز و سووپاسی خۆمان پێشکەش بە هەموو پارتە سیاسییەکان و بەرپرسە بەڕێزەکانیان دەکەین کە بە گەرمی و دڵفراوانییەوە پێشوازییان لێکردین، بیروبۆچوون و پێشنیارە بەنرخەکانیان بە ئێمە گەیاند و بە زمانێکی زۆر بنیاتنەر خەم و ڕەخنەکانیان دەربڕی.
خاڵی سەرەکی ڕۆژەڤی سەردانەکەمان ئەوە بوو کە ئەنجامەکانی چاوپێکەوتنەکە لەگەڵ بەڕێز ئۆجەلان بە ئەوان ڕابگەیەنین و ئەو بارودۆخە نوێیەی هاتووەتە ئاراوە پێکەوە هەڵبسەنگێنین، بە کورتی، ئەم داواکاری و ئیرادەیە، بۆ چارەسەری هەمیشەیی پرسی کورد و کۆتاییهێنان بە پرۆسەی پێکدادان، بەرپرسیارێتی مێژوویی بەهێزکردنی یەکێتی تورک و کورد، بەرپرسیارێتی پێشهاتە ڕادیکاڵ و گەڕانەوە نەکراوەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕادەوەستێت و دیاری دەکات کە پەرلەمانی تورکیا و سیاسەتی دیموکراتی گرنگترین زەمینەی چارەسەرییە.
هەموو چاوپێکەوتنەکانمان بە دڵسۆزی و بە هیوایەکی ئەرێنی تێپەڕین، سەرۆکە پایەبەرزەکان و شاندەکانیان پشتگیری خۆیان بۆ پرۆسەی ئاشتی دەربڕی، لەگەڵ ئەمەشدا نیگەرانی و پێشنیارەکانیان لە بابەتە جۆراوجۆرەکاندا هەبوو، ئەم نیگەرانی و پێشنیارانە لە بنەڕەتدا لەسەر شەفافیەتی پرۆسەکە و جێبەجێکردنی لە ناو پەرلەمانی تورکیادا ڕادەوەستن.
شاندەکەمان لە چاوپێکەوتنەکاندا بۆ چارەسەرکردنی نیگەرانی و پرسیارەکان ڕوونکردنەوە دا، ئەو تێڕوانینەی کە لە چاوپێکەوتنەکان بەدەستمان هێنا ئەوەیە کە داواکاریی و ئیرادەیەکی هاوبەش لە هەموو لایەنە سیاسییەکاندا هەیە و هەموو لایەنەکان دەیانەوێت پرۆسەی ناکۆکی و ئاڵۆزیی کە بەهۆی پرسی کوردەوە دروست بووە لە دوای خۆیان بەجێ بهێڵن، تێپەڕاندنی ئەم کێشەیە و پێشخستنی یەکێتیی و برایەتی هەموو پێکهاتە ئەتنیکی، ئاینی و مەزهەبییەکان لە وڵاتەکەمان، بۆ بەرژەوەندیی و چاکەی هەمووانە، ئەمە هەڵوێستی هاوبەشی هەموو لایەنەکانە، بابەتێکی تری پەیوەندیدار بەمەوە ئەوەیە کە پرۆسەی ئاشتی ببێتە هۆی دیموکراتیزەکردنی گشتیی و فراوانکردنی گۆڕەپانی سیاسەتی دیموکراتی.
چاوپێکەوتنەکانمان لەگەڵ سەرۆک و هەڤاڵە زیندانیکراوەکانمان زۆر ئەرێنی تێپەڕین، هەڤاڵانمان بە شێوەیەکی ڕوون و ئاشکرا پشتگیری خۆیان بۆ ئەو ڕۆڵە دەربڕی کە بەڕێز ئۆجەلان و دەم پارتی دەیگێڕن، ڕایانگەیاند کە لەم پرۆسەیەدا بەرپرسیارێتی خۆیان بۆ بەهێزکردنی زەمینەی سیاسیی و کۆمەڵایەتی بە شێوەیەکی ئەرێنی جێبەجێ دەکەن.
لەم سەردەمەدا کە ئێمە لەسەر ئاشتی، دیموکراسی و یەکێتی تورکیا و ناوچەکە ڕادەوەستین، ئەو شێوازە جیاوازیخوازانە و پێشداوەرییانەی کە جار بە جار لە میدیای نووسراو و بینراودا ڕووبەڕوویان دەبینەوە و ئەو بوارە گومانلێکراوەی کە دروست دەکرێت، کارەکەمان قورس دەکات، دەزانین کە هەموو کەس و بەشە کۆمەڵایەتییەکان سەبارەت بەم پرۆسەیە خاوەن هیوا و داواکارین، لە هەمان کاتدا نیگەرانی، هەستیاریی و پرسیاری هەموو کەسێک هەیە، ئێمە لەم تێگەیشتنەداین، لە پرۆسەیەکی هەستیاری وەهادا، بڵاوکردنەوەی قسەی دروستکراو و هەوڵدان بۆ دروستکردنی ڕۆژەڤی وا کە هەندێک جار سنوورە ئەخلاقییەکانیش تێدەپەڕێنێت، گەرمکردن و هاندانی شەڕە و هیچی تر نییە.
لەگەڵ هەموو تێڕوانین و هەڵسەنگاندنە باشەکانمان، لە ماوەیەکی کورتدا سەردانی بەڕێز ئۆجەلان دەکەین و بۆ ئەوەی پرۆسەکە بە ڕێگای پتەو و بەهێز بگاتە ئاشتیی و چارەسەرییەک بنیات بنرێت، هەوڵێکی گەورە دەدەین.لە بنیاتنانی ئاشتیی و چارەسەرییدا، پشتگیری گەل بۆ ئەم چاوپێکەوتنانەمان دەبێتە گرنگترین فاکتەر.
لەشكركێشییەكانی توركیا مەترسی چۆڵكردنی نزیکەی 600 گوندی زیاتر كردووە
12كاتژمێر لهمهوپێشنوێترین زانیاری لەبارەی تۆماركردنی منداڵی تازە لەدایك بوو لە فۆڕمی خۆراك
19كاتژمێر لهمهوپێشلە مانگی رەمەزاندا بانگدان لە مزگەوتەکان دەکرێت بە مەرکەزی
22كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
لەشكركێشییەكانی توركیا مەترسی چۆڵكردنی نزیکەی 600 گوندی زیاتر كردووە
12كاتژمێر لهمهوپێش -
بافڵ جەلال تاڵەبانی لەگەڵ وەزیری دەوڵەتی ئەڵمانیا بۆ کاروباری دەرەوە کۆبووەوە
18كاتژمێر لهمهوپێش -
ساڵح موسلیم “بەشداریی کۆنگرەی دیالۆگی سوریا ناکەین و پابەندی ئەنجامەکانی نابین”
18كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
لەشكركێشییەكانی توركیا مەترسی چۆڵكردنی نزیکەی 600 گوندی زیاتر كردووە
12كاتژمێر لهمهوپێش -
بافڵ جەلال تاڵەبانی لەگەڵ وەزیری دەوڵەتی ئەڵمانیا بۆ کاروباری دەرەوە کۆبووەوە
18كاتژمێر لهمهوپێش -
ساڵح موسلیم “بەشداریی کۆنگرەی دیالۆگی سوریا ناکەین و پابەندی ئەنجامەکانی نابین”
18كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021