راگەیەندراوێک لە مەزڵوم عەبدییەوە لەبارەی کۆبوونەوەی لەگەڵ مەسعود بارزانی

SNN-
مەزڵوم عەبدی رایگەیاند، دیدارەکەی لەگەڵ مەسعود بارزانی جێگەی دڵخۆشی بووە، دەشڵێت:” گفتوگۆیان لەبارەی گۆڕانکارییەکانی سووریا کردووە و بە هاوبەشی جەختیان لە یەکڕیزیی هەڵوێستی کورد کردەوە، هەروەها بە پێویستیان زانیوە کە گفتوگۆ لەگەڵ دیمەشق دەبێت پارێزگاری لە مافەکانی گەلی کورد بکات”.
مەزڵوم عەبدى فەرماندەى هێزەکانى سوریاى دیموکرات، ئەمڕۆ هەینى لە تۆڕى کۆمەڵایەتى ئێکس لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت:”لە کۆبوونەوەکە باسمان لەو پرۆسەی گۆڕانکارییە کرد، کە سوریا پێیدا تێدەپەڕێت، هەردوولاشمان جەختمانکردەوە، دەبێت کورد بۆ ئەم قۆناغە یەکگرتوو بێت.
دەشڵێت:”باسمان لە گفتوگۆ لەگەڵ دیمەشقیش کردووە و جەختمان لە بەدەستهێنانى مافەکانى کورد لە سوریا کردووەتەوە، هەروەها جەختمان لە گرنگی یەکڕیزی کورد کردووەتەوە، چونکە سەقامگیری ناوچەیی بە گشتی لە ئەستۆی هەموومانە و لەو چوارچێوەیە هاوکارى یەکتر دەبین.
رۆژى پێنجشەممە 16-1-2025, مەسعود بارزانى و مەزڵوم عەبدى لە هەولێر کۆبوونەوە.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
17كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
17كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
19كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
20كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
17كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
19كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









