نویترین زانیاری لەبارەی كۆتایی هاتنی كەشی بێ بارانی هاتنی شەپۆلی باران بارینی بەهێز

بارانبارینى بهخوڕ | فۆتۆ: Truth-Seeker
SNN-عەلی حەمە سەعید
شارەزایەكی بواری كەشناسی ئاشكرایدەكات كە لەهەفتەی داهاتووەوە، دۆخی وشك و كەم بارانی لە سەر هەرێمی كوردستان كۆتایی دێت و شەپۆلێكی باشی باران بارین هەرێم دەگرێتەوە، جەختیش دەكاتەوە كە وەرزی بەرهاری ئەمساڵ تەڕ و باراناویی دەبێت و بەشێكی زستانی دەبێت.
شاڵاو هیدایەت، شارەزا لە بواری كەشناسی بە SNNی ڕاگەیاند: بەگوێرەی ڕاپۆرتە كەشناسییەكان لە هەفتەی داهاتووەوە ئەم كەشە وشك و بێبارانییەی ڕووی لە هەرێمی كوردستان كردووە كۆتایی دێت و بارودۆخێكی تەڕوو شێدار باڵ بەسەر هەرێمی كوردستان دەكێشێت كە تیایدا چەند شەپۆلێكی باشی بارانی سەرتاسەری تۆماردەكرێن هاوكات لەناو هەفتەی كۆتایی مانگ شەپۆلی گشتگیرو بەهێزی باشمان هەیە.
ئاماژەی بەوەشكرد، دەزگای كەشناسیی ئەمریكی پێشبینی باران بارینی سەرووی نۆڕماڵ و زۆر باشی بۆ وەرزی بەهاری ئەمساڵ كردووە بۆ تەواوی ناوچەكانی هەرێم و گەرمیان، هاوكات گۆڕانكارییەكان وادەكەن شێی مەداری لە لوتكەدا بێت لە بەهاردا و ئەوپەڕی چالاك بێت ئەمەش وادەكات لە كۆتاییەكانی زستان و بەهار شێی مەداری كە لە خوار ناوچەی ئیستواییەوە دێت و بەرەو ناوچەی كەمەرەیی ئەفریقی لەوێشەوە دێتە سەر دەریای سوور و ناوەڕاست و ناوچەكە بەمەش وادەكات شەپۆلەكانی هەردوو دەریا بە تەواوی چالاك بن و ڕێگا بەهاتنی ناوچەپەستان بەرزەكان نەدەن.
ئەو شارەزایەی بواری كەشناسی دەشڵێت:”بەو پێیەی دۆخی زەریای هێمن لەئێستادا لەبەشێكی لانینا ماوە ئەوكات لەنیوتڕاڵدا دەبێت و هەروەها زەریای ئەتڵەسی گەرمەو بۆ ئەوكات گەرمتر دەبێت بەهەردوو بەشیەوە ئەم گۆڕانكاریانەش ڕێگا نادات مەودای شەپۆلەكان لێك دوربێت یان وشكە سەرما دروست بن لەبەر ئەم هۆكارانەو چەند فاكتەری تر وەرزی بەهارمان بەهارێكی تەواو باش و تەڕو داباراناوی دەبێت”.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
9كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
6كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
6كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









