“سبەینێ لیژنەی دەرخستنی ڕاستییەكان لە نێوان هەولێر و بەغدا دەستبەكاردەبێت”

نەرمین مەعروف
SNN-عەلی حەمە سەعید
ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژە بەوەدەكات كە بڕیارە لەم هەفتەیەدا و بەدیاركراوی سبەی یەكشەممە لیژنە لاوەكییەكەی دارایی پەرلەمانی عێراق، بەدواداچوونی ورد بۆ كەمیی ناردنی مووچە لەلایەن بەغداوە بكات و ئەگەر پێویست بكات، سەردانی وەزارەتی دارایی عێراقیش دەكەن.
د. نەرمین مەعروف، ئەندامی لیژنەی دارایی و ئەندام لە لیژنە لاوەكییەكەی دارایی پەرلەمانی عێراق بە SNNی ڕاگەیاند: ئەو لیژنەلاوەكییەی كە لە كۆبوونەوەی لیژنەكەمان لەگەڵ وەزیری دارایی عێراق بڕیاری دروستكردنی لێدرا سبەی یەكشەممە یەكەم كۆبوونەوە ئەنجام دەدەین، هاوكات كارەكانی لیژنەكە ئەوەیە ئەوە یەكلا دەكاتەوە كە ئایا ئەو ژمارانەی لەلایەن هەردوو وەزارەتی دارایی عێراق و هەرێمی كوردستانەوە بڵاو كرانەوە، كامەیان راستە.
ئاماژەی بەوەشكرد، لیژنە لاوەكییەكە بە سەرۆكایەتی (ئەحمەد جبووری) و ئەندامیەتیی حەوت پەرلەمانتاری تری لیژنەی دارایی عێراق كە دوو ئەنداممان كوردین، هاوكات لیژنەكە كۆی گشتیی ئەو پارانە لێكدەدەنەوە كە وەزارەتی دارایی عێراق بۆ هەرێمی كوردستانی ناردووە، لەگەڵ ئەو پارانەی عێراق دەڵێت ناردوومە، چەندیش گەیشتووەتە كوردستان، چونكە لەو نێوەندەدا 822 ملیار دینار دیار نییە.
ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق ئەوەشی خستەڕوو، تا ئێستا هیچ بڕیارێك نییە سەردانی هەرێمی كوردستان بكەین بۆ كۆبوونەوە لەگەڵ وەزارەتی دارایی هەرێم، بەڵام لەگەڵ وەزارەتی دارایی عێراق كۆدەبینەوە و ئەوەی پێویست بیت لەسەر ئەو بابەتە داوای دەكەین.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
8كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
10كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
8كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
8كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
8كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
8كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









