بڕیاری كۆتایی لەبارەی چارەنووسی مووچەی مانگی 12 دەدرێت

مووچە
SNN-عەلی حەمە سەعید
لەگەڵ ئەوەی تا ئێستا دیار نییە كە ئەو مووچەیەی لە داهاتوودا دابەشدەكرێت مووچەی مانگی 12 یان مووچەی مانگی یەكی ساڵی نوێیە، بەڵام وابڕیارە لەم هەفتەیەدا ئەو بابەتە یەكلای بكرێتەوە و ڕاپۆرتێكی تایبەت بدرێتە سەرۆكوەزیرانی عێراق و ئەویش بڕیاری كۆتایی بدات.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لەبەرپرسێكی وەزارەتی دارایی هەرێم بە SNNدراون ئەوەخراوەتەڕوو، دوای گەڕانەوەی محەمەد شیاع سودانی سەرۆكوەزیرانی عێراق لە بەریتانیا، چاوەڕێی ئەو لیژنەیە دەكات ڕاپۆتێكی بۆ ئامادە بكەن كە لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق پێكی هێناوە لەبارەی بڕی ئەو پارانەی كە بۆ هەرێم نێردراون و بڕی ئەو پارانەشی كە پێویست بوو بۆ مووچە ڕەوانە بكرێت، پاشان سەرۆك وەزیرانی عێراق بریاری كۆتایی لەسەر ئەو بابەتە دەدات.
ئاماژە بەوەشكراوە،بڕیارە لە كۆبونەوەی داهاتووی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق باس لە ناردنی پارە بۆ مووچەی مانگەكانی ئەمساڵی 2025 هاوكات جەخت لە بڕیاری دادگای فیدڕاڵی بكرێتەوە كە نابێت هیچ یەكێك لە بەغدا و هەرێم بەهانە بۆ دواخستنی دابەشكردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم بهێننەوە.
ئەوەش لەكاتێكدایە كە ئەمڕۆ د. نەرمین مەعروف، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق ئەوەشی بە SNNڕاگەیاند كە سبەی یەكشەممە لیژنە تایبەتەكەی دارایی پەرلەمانی عێراق دەستبەكارەكانی دەكات و بەدواداچوون بۆ بڕی ئەو پارانە دەكات كە لەساڵی ڕابردوو عێراق بۆ هەرێمی ناردووە.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
14كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
11كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
11كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









