دارا سێکانیانی: وەڵام و وەڵامکاری هەرێم و بەغدا زیان بە فەرمانبەران دەگەیەنێت

دارا سێکانیانی
SNN-عەلی حەمەسەعید
ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژە بەوەدەكات باشترین بژاردە لەبەردەم حكومەتی هەرێم بۆ چارەسەركردنی گرفتەكان بریتیە لە ڕێككەوتنێكی كۆنكرێت بە ڕادەستكردنی داهاتی ناوخۆ و نەوت لەبەرامبەر وەرگرتنی بودجەی هەرێم لە یاسای بودجەی عێراق نەك تەنها وەرگرتنی پارەی مووچەی فەرمانبەران.
دارا سێكانیانی، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی یەكگرتوو بەSNN-ی ڕاگەیاند: لەم بارودۆخەی ئێستا هاتووەتە ئاراوە كە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم ڕووبەڕووی چارەنووسێكی نادیار بووەتەوە باشترین بژاردە لە بەردەمی حكومەتی هەرێم بریتییە لە ڕێككەوتنێكی كۆنكرێتی بۆ چارەسەركردنی سەرجەم گرفتەكان بە تایبەت لەڕووی داهاتی نەوتی و نانەوتی و پابەندبوون بە بڕیارەكانی دادگای فیدراڵی عێراق.
ئاماژەی بەوەشكرد، تۆمەتباركردنی یەكتری لە لایەن هەردوو حكومەتی هەرێم و حكومەتی عێراق هیچ خزمەتێك بە فەرمانبەرانی هەرێم ناكات، چونكە ئێستا فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێم لەچاوەڕوانی مووچەدان بەتایبەت مووچەی مانگی 12 كە تاوەکو ئێستا چارەنووسی بە نادیاری ماوەتەوە لە نێوان هەردوو حكومەتدا.
ئەو ئەندامەی فراكسیۆنی یەكگرتوو لە پەرلەمانی عێراق ئەوەشی خستەڕوو، گومان لەوەدانییە كە گرفتەكانی حكومەتی هەرێم تەنها لە بەغدا چارەسەر دەكرێن، هاوكات وڵاتانی ناوچەكەش بە تایبەت وڵاتانی دراوسێ بەرژەوەندییەكانیان لە نێوان هەرێم و عێراق بە دڵنیایی عێراق هەڵدەبژێرن وەك لە ماوەكانی ڕابردوو ئەو هەڵوێستانەمان بینیوە، بۆیە تاكە چارەسەر گەیشتنە بەڕێككەوتن و كۆتایی هێنانە بە تۆمەتباركردنی یەكتری.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









