
مەزڵوم کوبانی فەرماندەی گشتیی هەسەدە
SNN-
فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) دەڵێت، چەک دانانێین و هەسەدەش هەڵناوەشێتەوە، بەڵام دەکرێت گفتوگۆ لەبارەی تێکەڵبوونی هێزەکانمان لەگەڵ پێکهاتەی نوێی سوپای سووریا بکەین.
مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هەسەدە لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی عەرەبییە رایگەیاند: جگە لە رێککەوتن هەر رێکارێکی دیکە لەگەڵ دەسەڵاتدارانی نوێی سوریا لە بواری سەربازییەوە کێشەی گەورەی لێدەکەوێتەوە.
مەزڵوم عەبدی وتیشی: “بڕیارمان نەداوە چەکەکانمان رادەست بکەین یان هێزەکانمان هەڵبوەشێنینەوە، بەڵام ئامادەین گفتوگۆ لەبارەی پێکهێنانی سوپایەکی نیشتمانیی یەکگرتوو بکەین”.
دەشڵێت:” پێشنیازی پێکهێنانی لیژنەیەکی هاوبەشمان کردووە بە مەبەستی هەڵسەنگاندنی ئەو بابەتە و ئێمەش دژی بوونی هێزی جیاوازن لە سووریا، نوێنەری ئێمەش بانگهێشتی ئەو کۆبوونەوانە نەکراوە کە ئەحمەد شەرع، سەرۆکی دەسەڵاتی کاتیی سوریا کە لەگەڵ گروپە چەکدارە جیاوازەکانی سوریا لەبارەی تێکەڵبوونیان بە سوپای سوریا کردوویەتی. و پەیوەندییەکانی ئێمە و ئەحمەد شەرع لەسەر بنەمای کردارن، نەوەک وتار.”
لەبارەی ئەوەی کە دەوترێت هەسەدە لە لایەن ئێرانەوە چەکی پێدراوە،مەزڵوم عەبدی رایگەیاند، ئەوان چەکی ئێرانیان پێویست نییە، لەنێویشیاندا درۆن، بەڵام هێزەکانی ئەمریکا رۆڵێکی کارا و گرنگیان لە هێورکردنەوەی دۆخەکە هەیە.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
8كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
4كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
5كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
4كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
5كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









