
دۆناڵد ترەمپ
دۆناڵد ترەمپ وەک 47ـ هەمین سەرۆکی ئەمریکا رۆژی دووشەممە سوێندی یاسایی دەخوات و بۆ دووەم جار ئەو پۆستە وەردەگرێت ، بۆ ئەو مەبەستەش دۆناڵد تڕەمپ و خێزانەکەی لە واشنتنن.
دۆناڵد تڕەمپ و میلانیای هاوسەری بەو فڕۆکەیەی کە جۆ بایدن ناردبووی بەدوایدا بۆ فلۆریدا، چوونە واشنتن و بڕیارە سبەینێ دووشەممە، 20ی مانگ مەراسیمی دەستبەکاربوونی ترەمپ و ئاڵوگۆڕی دەسەڵات لەنێوان جۆ بایدن و دۆناڵد ترەمپدا بەڕێوەبچێت.
تڕەمپ و هاوسەرەکەی کاتژمێر 4:00ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ گەیشتنە واشنتن و راستەوخۆش ئاهەنگێیان گێرا.
لەئێستادا تڕەمپ و هاوسەر و منداڵەکانی لە واشنتنن و ئامادەکاری دەکەن بۆ دووبارە بوونەوە بە خێزانی یەکەم لە ئەمریکادا.
رێورەسمی دەستبەکاربوونەکە کە بڕیار بوو لە باخچەی باڵەخانەی کۆنگرێسدا بەڕێوەبچێت، بەڵام بەهۆی شەپۆلی سەرماوە رێورەسمەکە دەبرێتە ناوەوەی باڵەخانەکە، ئەوەش تاڕادەیەک گرفتی دروستکردووە، چونکە جێگای ئەو ژمارە زۆرەی میوان نابێتەوە لەناو باڵەخانەکەدا.
بڕیارە 200 هەزار کەس لە رێوڕەسمەکەدا بەشداربن و ژمارەیەکیان ببرێنە باڵەخانەی کاپیتۆڵ و لەوێوە بەشێوەی راستەوخۆ بینەری رێورەسمەکە بن. کە ئەمەش لەدوای ساڵی 1985 و دەستبەکاربوونی رۆناڵد رێگانی 40ـەم سەرۆکی ئەمریکا یەکەمجارە ئەو رێورەسمە گەورەیە لە شوێنێکی داخراودا ئەنجام بدرێت.
بەپێچەوانەی ترەمپ، کە لە رێوڕەسمی سوێندخواردنی جۆ بایدن لە ساڵی 2021 ئامادە نەبوو، سەرۆکی کاربەڕێکەری ئەمریکا بڕیاریداوە لە رێورەسمەکە بەشداربێت.
ئاژانسی رۆیتەرز دەڵێت، هەر لە رۆژی یەکەمدا دۆناڵد ترەمپ 100 فەرمان واژۆ دەکات کە بەشێکی پەیوەندی بە پەنابەرانەوە هەیە و پۆلیس دەستکراوەتر دەکات بۆ دەستگیرکردنی پەنابەران و ناردنەوەیان بۆ وڵاتی خۆیان.
بەشێکی دیکەی فەرمانەکانی بریتین لە دەستپێکردنەوەی بنیادنانی دیوارە زەبەلاحەکەی سنووری ئەمریکا و مەکسیک بۆ رێگریکردن لە کۆچی نایاسایی.
هەروەها ترمپ پێشتر چەند جارێک رایگەیاندووە کە ئەگەر ببێتەوە بە سەرۆکی ئەمریکا لە ماوەی یەک رۆژدا شەڕی ئۆکرانیا رادەگرێت.
لە مانگی 11ی ساڵی رابردوودا هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا ئەنجامدرا و تیایدا دۆناڵد تڕەمپ بەسەر جۆ بایدنی رکابەریدا سەرکەوت و بۆ دووەمجار بووەوە بە سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









