بۆ یەكلاكردنەوەی مووچەی مانگی 12 ئەمڕۆ شاندی هەرێمی کوردستان دەچنەوە بەغدا

شاندی هەرێم لە بەغدا
SNN-عەلی حەمە سەعید
بەمەبەستی یەكلاكردنەوەی مووچەی مانگی 12ی ساڵی ڕابردوو، چۆنییەتی مامەڵەكردن لەگەڵ دابەشكردنی مووچەی ئەمساڵی فەرمانبەران، ئەمڕۆ یەكشەممە شاندێكی باڵای هەرێم بەسەرۆكایەتی وەزیری دارایی دەچنە بەغدا و لەگەڵ وەزیری دارایی عێراق كۆدەبنەوە.
بەگوێرەی زانیارییەكانیSNN، لەسەر داوای سەرۆكی حكومەتی هەرێم ئەمڕۆ یەكشەممە شاندێكی هەرێمی كوردستان كە پێكدێن لە هەریەكە لە ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی، ئومێد سەباح، سەرۆكی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، ئامانج ڕەحیم، سكرتێری ئەنجومەنی وەزیران سەردانی بەغدا دەكەن و لەگەڵ وەزیری دارایی عێراق كۆدەبنەوە.
بەگوێرەی زانیارییەکان شاندەكەی هەرێم دەیانەوێت لەگەڵ ( محەمەد شیاع سودانی) سەرۆكوەزیرانی عێراقیش كۆببنەوە، بەڵام تاوەکو ئێستا یەكلایی نەبووەتەوە ئاخۆ ئەو كۆبوونەوەیە بەڕێوەدەچێت یاخود تەنها لەگەڵ وەزیری دارایی عێراق كۆدەبنەوە، هاوكات شاندەكە بۆ تاوتوێكردنی پرسی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان بەگشتی، مووچەی كانوونی یەكەمی 2024 و پرسە ئابوورییەكانی تری نێوان هەولێر و بەغدا ئەو سەردانە دەكات.
سەردانی ئەو شاندەی هەرێم لەكاتێكدایە كە وابڕیارە هەر ئەمڕۆ لیژنە لاوەكییەی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق دەستبەكارەكانی بكات بۆ دەرخستنی ڕاستییەكان لەبارەی ئەو ژمارانەی كە لەنێوان هەولێر و بەغدا هەن لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
11كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
13كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
11كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
11كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









