سروە محەمەد “ناكۆییەكانی نێوان هەرێم و بەغدا هاووڵاتیان باجەكەیان داوە”

0
317

SNN-عەلی حەمە سەعید

پەرلەمانتارێكی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی عێراق ئاماژە بەوەدەكات ناكۆكییەكانی نێوان هەولێر و بەغدا لە پرسە جیاواوەكاندا تەنها هاووڵاتیانن كە باجەكەیان داوە، جەختیش دەكاتەوە كە هەر بە هۆی ناكۆكییەكانی هەردوولاوە سەدان كارگەی هەرێم هەڕەشەی داخستنیان لەسەرە.

سروە محەمەد، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی یەكێتی بە SNNی ڕاگەیاند: هەر ناكۆكییەك لە نێوان هەرێمی كوردستان و بەغدا هەبێت، هاووڵاتیان باجەكەی دەدەن، ئێستا كارگەكان لە هەرێمی كوردستان دەیان كێشە و رۆتینیان هەیە و وەك پێویست ڕێگە نادرێت بەرهەمەكانیان بگاتە پارێزگاكانی دیكەی عێراق، بەڵام لە ماوەكانی ڕابردوودا وەزارەتی پلاندانانی هەرێم لەگەڵ لیژنەیەكی ئابووریی عێراق كۆبونەتەوە بۆ ئەوەی رێگە بە چوونی بەرهەمە نێوخۆییەكانی هەرێمی كوردستان بە ناوچەكانی دیكەی عێراق بدرێت.

ئاماژەی بەوەشكرد، بەگوێرەی بڕیارێكی حكومەتی عێراق پێویستە هەموو كارگەكانی هەرێمی كوردستان موڵەتی كاركردن لە وەزارەتی پیشەسازی و كانزاكانی عێراق وەربگرن، بەڵام بەهۆی رۆتیناتەوە مۆڵەت بەكار گەكان نادرێت ئەوەش وایكردووە كە هەزارن كرێكار لە كارگەكانەوە چوونەتە ماڵەوە و بێكار بوون، بۆیە ئەگەر هەرێم و بەغدا رێكنەكەون، دەبێت چاوەڕێی ئەوە بكەین بە سەدان كارگەی دیكەش دابخرێن.

ئەو پەرلەمانتارەی فراكسیۆنی یەكێتی ئەوەشی خستەڕوو، هەولێر و بەغدا چەندین كۆبوونەوەیان كردووە و سەبارەت بە كاری كارگەكانی هەرێمی كوردستان كۆنووسێك ئامادە كراوە كە تێیدا ئاماژە بە چەند خاڵێكی گرنگ كراوە یەكێك لە خاڵەكان ئەوەیە كە لەلایەن بەغداوە پشكنین بۆ كارگەكانی هەرێمی كوردستان بكرێت، بۆ ئەوەی بزانن ئەم كارگانە بوونیان هەیە یانخود نا، لە خاڵی دووەمدا باس لەوە كراوە كە تاقیگەی ناوەندیی بەغدا پشكنین بۆ بەرهەمی كارگەكان بكات، بەڵام وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی هەرێمی كوردستان لەگەڵیان كەوتووەتە رێككەوتن بۆ ئەوەی لە چەند هەفتەی داهاتوو دان بە تاقیگەكانی هەرێمی كوردستاندا بنرێت و ئەو گرفتەش چارەسەر بكرێت.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this