
SNN-عەلی حەمە سەعید
بەمەبەستی یەكلاكردنەوەی مووچەی مانگی 12 ی ساڵی ڕابردوو هەروەها چۆنییەتی مامەڵەكردن لەگەڵ دابەشكردنی مووچەی ئەمساڵی فەرمانبەران، ئەمڕۆ دوو شەممە شاندەكەی هەرێم بەسەرۆكایەتی وەزیری دارایی لە بەغدا لەگەڵ وەزیری دارایی عێراق دەستیان بە كۆبوونەوەكانیان كرد.
بەگوێرەی زانیارییەكانی SNNدوای ئەوەی دوێنێ شاندێكی هەرێم سەردانی بەغدایان كرد ئەمڕۆ دووشەممە شاندەكەی هەرێمی كوردستان كە پێكدێن لە هەریەكە لە ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی، ئومێد سەباح سەرۆكی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، ئامانج ڕەحیم سكرتێری ئەنجومەنی وەزیران، لەماڵی فواد حسێن لەگەڵ ( تەیف سامی) وەزیری دارایی عێراق دەستیان بەكۆبوونەوە كردووە.
ئاماژە بەوەشكراوە، جگە لەوەزیری دارایی عێراق هەریەكە لە بریكاری وەزیری دارایی و بەڕێوەبەری گشتی بودجە و بەڕێوەبەری ژمێریاری بودجە لەوەزارەتی دارایی عێراق بەشدارن لە كۆبوونەوەكە، هاوكات شاندەكەی هەرێم مەبەستیشیانە لەگەڵ ( محەمەد شیاع سودانی) سەرۆكوەزیرانی عێراقیش كۆببنەوە، بەڵام تا ئێستا یەكلایی نەبووەتەوە ئاخۆ ئەو كۆبوونەوەیە بەڕێوە دەچێت یاخود تەنها لەگەڵ وەزیری دارایی عێراق كۆدەبنەوە.
هەر لە زانیارییەكانی SNNئەوەشهاتووە كە كۆبوونەوەی شاندەكە بۆ تاوتوێكردنی پرسی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان بەگشتی، مووچەی كانوونی یەكەمی 2024 و پرسە ئابوورییەكانی تری نێوان هەولێر و بەغدا ئەو سەردانەیان كردووە.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
13كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
15كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
13كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
13كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









