ئەمریکا پێشوازی لە کۆبوونەوەکەی بارزانی و مەزڵوم عەبدی دەکات

مەزڵوم کوبانی فەرماندەی گشتیی هەسەدە
SNN
بەشى کاروبارى رۆژهەڵاتى نزیک لە وەزارەتى دەرەوەى ئەمەریکا رایگەیاندووە، ویلایەتە یەکگرتوەکانى ئەمەریکا پێشوازى لە کۆبونەوەکەى نێوان مەسعود بارزانى و جەنەراڵ مەزڵوم عەبدى، فەرماندەى گشتى هێزەکانى سوریا دیموکرات دەکات.
ئەمڕۆ دووشەممە 20ی کانووی دووەم وەزارەتى دەرەوەى ئەمەریکا رایگەیاندووە، پێشوازی لە کۆبوونەوەکەی مەسعود بارزانی و مەزڵوم عەبدی دەکات و دەڵێت “گفتوگۆى نێوان کوردەکان دەکرێت رۆڵێکى گرنگ بگێڕێت لە پتەوکردنى پرۆسەى گواستنەوەى دەسەڵات لە سوریادا.”
هاوکات، رۆژى چوارشەممە، 16ـى کانوونی دووەم مەزڵوم عەبدى، فەرماندى گشتى هێزەکانى سوریاى دیموکرات لەڕێی فڕۆکەى تایبەتى ئەمەریکییەوە لە رۆژئاواى کوردستانەوە گەیشتە شارى هەولێر و بۆماوەى کاتژمێرێک لەگەڵ سەرۆکى پارتى دیموکراتى کوردستان کۆبوەوە.
لەو کۆبونەوەیەى کە بەشێوەیەکى راستەوخۆ لەلایەن ئەمەریکاوە هاوکاریی و چاودێرى کرا، چەندین پرسى گرنگ تاوتوێ کراوە و باسیش لە داهاتوى کورد لە سوریا و پرۆسەى ئاشتى لە تورکیا و گفتوگۆکانى نێوان هەسەدە و ئەنەکەسە کراوە.
هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









