
عەلی حەمەسەعید-SNN
شارەزایەکی بواری کەشناسی ئاشکرایدەکات کە ئەو شەپۆلی بەفروبارانەی هەرێمی کوردستان و ناوچەکەی گرتووەتەوە تا درەنگانێکی ئەمشەو بەردەوامی دەبێت و هاوکات سبەی کەش ئاسایی دەبێتەوە.
پشتیوان ئیبراهیم، شارەزای بواری کەشناسی بە SNNی ڕاگەیاند: ئەو باران و بەفرەی کە ناوچە جیاکانی هەرێمی گرتوەتەوە بەشێوەی بچڕ بچڕ تا درەنگانی ئەمشەو بەردەوام دەبێت و پاشان کۆتایی دێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، سبەی سێشەممە کەش ئاسایی دەبێتەوە ئاسمان خۆر دەبێت هاوکات پلەکانی گەرماش بە پێی ناوچەکان گۆڕانکاری بەسەردا دێت بەجۆرێک لە ناوچە شاخاوییەکان بەرزترینی پێنج پلە و نزمترین هەشت پلە ژێر سفری سەدی دەبێت.
ئەو شارەزایەی بواری کەشناسی ئەوەشی خستەڕوو، پلەکانی گەرما لە شار و پێ دەشتەکان بەجۆرێک دەبێت کە بەرزترین پلە 13 پلە دەبێت و نزمترینیش سفر بۆ یەک پلە ژێر سفری سەدی دەبێت.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









