شاندێكی دارایی عێراق بۆ یەکلایکردنەوەی پرسی مووچە گەیشتنە هەولێر

پارەی 25 هەزاری عێراقی
SNN-عەلی حەمە سەعید
بە مەبەستی ئامادەكردنی ڕاپۆتێك لەبارەی خەرجی و داهاتەكانی حكومەتی هەرێم و هاوكات شێوازی ئامادەكردنی لیستی مووچەی فەرمانبەران بۆ ساڵی 2025 ئەمڕۆ شاندێكی تەكنیكی لە وەزارەتی دارایی عێراقەوە گەیشتنە هەولێر و لەگەڵ بەرپرسانی دارایی هەرێم كۆدەبنەوە.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لە بەرپرسێكی وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێم بە SNNدراون ئەوەخراوەتەڕوو، ئەمڕۆ شاندێكی دارایی و تەكنیكی لە وەزارەتی دارایی عێراقەوە هاتوونەتە هەولێر و لە وەزارەتی دارایی هەرێم لەگەڵ هاوتاكانیان دەست بكەن بە كۆبوونەوە و ماوەی دوو ڕۆژ بمێننەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئامانجی سەرەكی لە هاتنی ئەو شاندەی وەزارەتی دارایی عێراق بۆ هەولێر بەمەبەستی ئامادەکردنی راپۆرتێكە لەبارەی خەرجی و داهاتەكانی هەرێم لە داهاتی نەوتی و نانەوتی، هاوكات شێوازی ئامادەكردنی لیستی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بۆ ساڵی 2025 یەكێكی دیكە دەبێت لە ئەركەكانی ئەو شاندە تەكنیكییەی وەزارەتی دارایی عێراق.
هەر لە زانیارییەكانی SNNئەوەشهاتووە كە شاندەکە لە ڕاپۆرتەكەیاندا ئاماژە دەكەن بە دیارییكردنی ژمارەی كۆتایی فەرمانبەرانی هەرێم و دیاریكردنی بڕی پێویستی مانگانەیە بۆ مووچە و چارەسەركردنی گرفتی ژمارە و لیستی مووچە یە لەنێوان هەردوو وەزارەتی دارای هەرێم و عێراق، ئەوەش لە پێناو دووبار نەبوونەوەی گرفتی لیستی مووچە لە مانگەكانی داهاتوودا.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
12كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
14كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
12كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
12كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









