لە سلێمانی هیچ پاڵاوگەیەكی نایاسایی بوونی نییە و لەهەولێر و دهۆكیش 153 پاڵاوگەی نایاسایی هەن

ئاسمانی هەولێر
SNN-عەلی حەمە سەعید
لەگەڵ ئەوەی ناوبەناو لەلایەن سەرۆكی حكومەتی هەرێم و پارێزگارەكانی هەولێر و دهۆك بڕیاری داخستنی پاڵاوگە نایاساییەكان دەردەچێت، بەڵام تاوەکو ئێستا ئەو بریارانە كاریان پێناكرێت و بە دەیان پاڵاوگەی نایاسایی بەردەوامن لەكاركردن، هاوكات لە سلێمانیش هیچ پاڵاوگەیەكی نایاسایی بوونی نییە.
سوبحان محەمەد، چالاكوانی بواری ژینگەیی بە SNNی ڕاگەیاند: بەگوێرەی ئەو بەدواداچوونانەی كە كە كردوومانە لە سنوری پارێزگای هەولێر 138 پاڵاوگەی نایاسایی بوونیان هەیە كە كار لە پاڵاوتنی نەوتی ڕەشدەكەن و هاوكات لە پارێزگای دهۆكیش بەهەمان شێوە 15 پاڵاوگەی نایاسایی هەن بەوجۆرە تەنها لەو دوو پارێزگایە 153 پاڵاوگەی نایاسایی تۆماركراون، بەڵام لە سلێمانی هیچ پاڵاوگەیەكی نایاسایی بوونی نییە و پارێزگاری سلێمانیش بۆ خۆی ئەوەی پشتڕاستكردووەتەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، لەگەڵ ئەوەی چەندین بڕیاری سەرۆكی حكومەت و پارێزگاری ئەو دوو شارە هەن بۆ ئەوەی دەستبەجێ ئەو پاڵاوگە نایاساییانە دابخرێن، بەڵام بەداخەوە تەنها ڕۆژێك كار بەو بڕیارانە دەكرێت یاخود هەر كاریشیان پێناكرێت، چونكە هەر بە گوێرەی بەدواداچوونەكانی ئێمە تاوەکو ئەمڕۆ 20/1/2025 نزیكەی40 پاڵاوگەی نایاسایی لە سنوری پارێزگای هەولێر بەردەوامن لەكاركردن و لە سنوری دهۆكیش بەهەمان شێوە شەش پاڵاوگە كاردەكەن.
ئەو چالاكوانەی بواری ژینگە ئەوەشی وت، لەلایەن بەرپرسانی دەستڕۆیشتووی ئەو سنورە كارئاسانی دەكرێت، بۆئەوەی بڕیارەكانی سەرۆكی حكومەت جێبەجێنەكرێن بەداخستنی ئەو پاڵاوگانە، ئەوەش بە بیانووی ئەوەی گوایە فلتەر بۆ پاڵاوگەكان دادەنرێت و مەرجی قورس بۆ كاركردن دادەندرێت، بەڵام ئەمانەش تەنها قسەن و هیچ كارێكی ئەو تۆیان لەگەڵ ناكرێت بەشێوەی ڕابردوو بەردەوامن لەكاركردن.
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
13كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
13كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









