ترەمپ هیچ بەرپرسێکی عێراقی بۆ دەستبەکاربوونی بانگهێشت نەکردووە

دۆناڵد ترەمپ
SNN
ئەندامێکی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی عێراق ئاماژە بەوە دەکات، کە بۆچی دۆناڵد ترەمپ 47مین سەرۆکی ئەمریکا هیچ سەرکردەو سیاسەتمەندارێکی عێراقی بۆ مەراسیمی دەستبەکاربوونی بانگهێشت نەکردووە.
عامر فایز ئاماژە بەوە دەکات، ئەمە دەستپێکێکی خراپە بۆ عێراق و دەستبەکاربوونی ترەمپ. بانگهێشت نەکردنی هیچ کەسایەتی و سیاسەتمەندارێکی عێراقی بۆ مەراسیمی دەستبەکاربوونی ترەمپ، رەنگدانەوەی ئەو پەیوەندییە سیاسییە خراپە نیشان دەدات کە ئیستا لە نێوان عێراق و ئەمریکا دەگوزەرێت.
ئەوەش رووندەکاتەوە، ترەمپ لە سیاسەتی ئێستای عێراق زۆر ناڕازییە بەهۆی پەیوەندییە ئابورییە بەردەوامەکانی لەگەڵ وڵاتی ئێران، لەگەڵ ئەوەشدا ئیدارەی نوێی ترەمپ دەیەوێت وڵاتی عێراق پەوەندی راستەوخۆی بە ئەمریکاوە هەبێت و نەبێتە پاشکۆی هیچ وڵاتێکی تر.
دەشڵێت، بانگهێشتکردنی ژمارەیەک کەسایەتی هەرێمی کوردستان بۆ مەراسیمی دەستبەکاربوونی ترەمپ، راستەوخۆ رەنگدانەوەی ئەو پەیوەندییە باشەیە کە لە نێوان ئیدارەی نوێی ئەمریکا و هەرێمی کوردستان هەیە.
هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









