“هەمووكات پشتگیریمان لە شایستە داراییەكانی هەرێم كردووە”

هەرێم کەمال ئاغا
SNN-عەلی حەمە سەعید
سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی عێراق ئاماژە بەوەدەكات ئەوەی لەبەرژەوەندی هاووڵاتیان و فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێم بێت ئێمە پەنای بۆ دەبەین و لەماوەكانی ڕابردووشدا هەروامان كردووە، هەموو هەوڵیكیش دەدەین بۆ ئەوەی مووچەی مانگی 12 نەفەوتێت.
هەرێم كەمال ئاغا سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە SNNی ڕاگەیاند: لەسەرجەم كۆبوونەوەكان لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكانی عێراق هەمیشە وەك داكۆكیكاری ماف و شایستە داراییەكانی هەرێم گفتوگۆمان كردووە، لەو چوارچێوەیەشدا لە دواین كۆبوونەوەمان لەگەڵ شاندی دارایی هەرێم بەهەمان شێوە پشتگیری لە شایستە داراییەكانی هەرێم و مووچەی خەڵكی كوردستانمان دووپاتكردووەتەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، چارەسەركردنی بەشێكی زۆری گرفتەكانی نێون هەولێر و بەغدا پەیوەندی بە نەگەڕانەوەی داهاتە بۆ بەغدا، بۆیە پێویستە پرسی داهاتە نەوتی و نانەوتییەكان لە نێوان هەردوولادا یەكلایی بكرێنەوە، هەروەها پرسی هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێمی كوردستان كە بریارە ئەمرۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەنگی لەسەر بدات، بە گرنگییەوە چاودێری دەكەین.
سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی عێراق ئەوەشی خستەڕوو، ڕاستە لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراقەوە حساباتی دارایی بۆ ساڵی ڕابردوو داخراوە، بەڵام ئەمە ناكاتە ئەوەی ئێمە واز لە مووچەی مانگی 12 ی فەرمانبەرانی هەرێم بهێنین، چونكە چەند لیژنەیەك پێكهێندراون بۆ ئەوەی ڕاستییەكان لە نێوان هەولێر و بەغدا بخەنە ڕوو پاشان بڕیاری كۆتایی لەو بارەیەوە دەدرێت.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
14كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
11كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
11كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









