“ئەگەر هەرێم و عێراق ئیرادەیەكی بەهێزیان نەبێت بۆ ڕێككەوتن، ئەم بارودۆخە بەردەوام دەبێت”

دارا سێکانیانی
SNN-عەلی حەمەسەعید
ئەندامێكی لیژنەی یاسایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژەبەوەدەكات ئەگەر هەمواری یاسای بودجە پەسەند بكرێت ئەوا دەبێت هەرێمی كوردستان رۆژانە 400 هەزار بەرمیل نەوت رادەست بكات، جەختیش دەكاتەوە ئەگەر هەرێم و عێراق ئیرادەیەكی بەهێزیان نەبێت بۆ ڕێككەوتن، ئەم بارودۆخە بەردەوام دەبێت.
دارا سێكانیانی، ئەندامی لیژنەی یاسایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە SNNی ڕاگەیاند: تێپەڕاندنی هەمواری یاسای بودجە كارێكی ئاسان نابێت، چونكە ئەمە یەكەمجار نییە كێشە بۆ ئەم پڕۆژەیاسایانە دروست دەكرێت كە لە بەرژەوەندیی خەڵكی هەرێمی كوردستاندان، بەتایبەت ژمارەیەك لە پەرمانتارانی شیعەی پارێزگاكانی ناوەڕاست و باشووری عێراق دژن بە داخوازییەكانی هەرێم.
ئاماژەی بەوەشكرد، هەموو كات هاوئاهەنگی و لێكتێگەیشتنی باش هەیە لەنێوان هەموو فراكسیۆنە كوردستانییەكان لەسەر ئەو پرسانەی لە بەرژەوەندیی خەڵكی هەرێمی كوردستاندان، بەتایبەت هەمواری یاسای بودجەی گشتی بۆ دیاریكردنی نرخی تێچووی نەوتی بەرهەمهێندراوی هەرێمی كوردستان، كە لە مادەی 12 ئاماژە بەوەكراوە 16 دۆلاری وەكو تێچووی بەرهەمهێنان و گواستنەوەی بەرمیلێك نەوت دیاری كردووە.
ئەو ئەندامەی لیژنەی یاسایی لە پەرلەمانی عێراق ئەوەشی خستەڕوو، ئەگەر ئەمڕۆ هەمواری پرۆژەیاساكە تێپەڕێندرێت ئەوا دەبێت هەرێمی كوردستان رۆژانە 400 هەزار بەرمیل نەوت رادەست بكات، بەڵام لەسەروو هەموو ئەمانەوە ئەگەر ئیرادەیەكی بەهێز نەبێت بۆ گەیشتن بەڕیككەوتن لەنێوان هەرێم و بەغدا ئەوا لەداهاتووشدا ئەو كێشانەی ئێستا هەن لەداهاتووشدا بەردەوامییان دەبێت.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
9كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
11كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
9كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
9كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
9كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
9كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









