“ئەو بەڵێنەی پەرلەمانتارانی یەكێتی بە كەركوكییەكانیان دابوو بەجێیان گەیاند”

SNN-عەلی حەمە سەعید
دوای ئەوەی ئەمڕۆ لە هۆڵی پەرلەمانی عێراق پرۆژەیاسای گەڕانەوەی موڵك و زەوی بۆ هاووڵاتیانی كەركوك و ناوچە دابڕاوەكانی كوردستان پەسەندكرا، پەرلەمانتارانی یەكێتی جەخت لەوەدەكەنەوە كە ئەوەی ڕوویدا لە ئەنجامی هەوڵی بەردەوامی سەرۆكی یەكێتی و فراكسیۆنی یەكێتی بوو.
سەباح حەبیب، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی یەكێتی بە SNNی ڕاگەیاند: پەسەندكردنی پرۆژەیاسای هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەكانی بەعسی لەناوچوو گەڕاندنەوەی زەویەكانی كەركوك و ناوچەكانی مادەی 140 گەڕاندنەوەی بۆ خاوەنەكانیان كە كوردو توركمانن، ئەمە كارێكی ئاسان نەبوو، بەڵكوو بەهەوڵی بەردەوامی فراكسیۆنی یەكتی بوو لە پەرلەمان.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئێمە وەك نوێنەرانی كوردانی كەركوك لە پەرلەمانی عێراقین ئەو بەڵێنانەی كە بەهاووڵاتیانی خۆمانماندابوو وەك خۆی بەجێمان گەیاند لە گەڕانەوەی موڵك و زەوییە داگیركراوەكان بۆ كورد و توركمان و هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەكانی ڕژێمی بەعس كە تەنها لەبەرژەوەندی نەتەوەیەكی دیاریكراو دەركرابوون.
ئەو پەرلەمانتارەی فراكسیۆنی یەكێتی ئەوەشی خستەڕوو، بەدڵنیاییەوە نابێت هەوڵەكانی ( بافل جەلال تاڵەبانی) سەرۆكی یەكێتی بە نادیدە بگیرێت، چونكە لە زۆربەی سەردانەكانی سەرۆكی یەكێتی بۆ بەغدا یەكێك لەو مەلەفانەی كە سەرۆكی یەكێتی لەگەڵ لایەنەكانی عێراق گفتوۆگی لەبارەوە دەكرد پەیوەندی بەو پرۆژە یاسایەوە هەبوو كە ئەمڕۆ لە پەرلەمان دەنگی لەسەر دراو پەسەندكرا.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
11كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
8كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
8كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
8كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
8كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









