ساڵی ڕابردوو 78 هەزار تۆن ئامێری فێنككەرەوەی سپیلێت هاوردەی هەرێم كراون

SNN-عەلی حەمە سەعید
بەگوێرەی ئامارەكانی بەڕێوەبەری گشتی گومرگی هەرێمی كوردستان لە ساڵی ڕابردوودا زیاتر لە 78 هەزار تۆن ئامێری فێنككەرەوەی جۆری سپلیت هاوردەی هەرێمی كوردستان كراون، هاوكات زۆرترین هاوردەكردن لە مانگی تەمووز تۆماركراوە.
بەگوێرەی ئەو ئامارانەی كە لە بەڕێوەبەری گشتی گومرگی هەرێمی كوردستان بە SNNدراون ئەوەخراوەتەڕوو، بەدرێژایی ساڵی ڕابردوو 78 هەزار 799 تۆن ئامێری فێنككەرەوەی جۆری سپلێت هاوردەی هەرێمی كوردستان كراون، بەجۆرێك زۆرترین بڕی هاوردەكردنی سپلیت لە مانگی تەممووزدا بوو كە 22 هەزار تۆن بووە و كەمترینیش لە مانگی كانوونی دووەم بوو كە 267 تۆن بووە.
ئاماژە بەوەشكراوە، هەرێمی كوردستان هەرێمێكی بەكاربەرە و زۆرینەی پێداویستییەكانی لەدەرەوە هاوردە دەكات، هەر لەو چوارچێوەیەشدا لە ساڵی رابردوو دوو هەزار و 275 كۆمپانیای بیانی و خۆماڵی لە هەرێمی كوردستان دامەزراون كە زۆرینەیان كاری هاوردەكردنی كاڵاو شمەك دەكەن.
بەگوێرەی بەدواداچوونەكانی SNNساڵانە بەهۆی هاوردەكردنی هەزاران ئامێری گەرمكرەوە بۆ وەزری زستان و هەروەها لە وەرزی هاوینیش بۆ ئامێری فێنككەرەوە بە ملیاران دۆلار لە هەرێمی كوردستانەوە دەرواتە وڵاتانی دەرەوە، كە زۆرێك لەو بەرهەمانەی هاوردە دەكرێن لەڕووی كوالیتییەوە باش نین ئەمە وادەكات هاوردەكردنی ئەو جۆرە ئامێرانە ساڵانە بەردەوامی هەبێت.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
6كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
8كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
6كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
6كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









