
دۆناڵد ترەمپ
SNN
سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا پاسەوانەكانی لە جۆن بۆڵتن سەندەوە و دەڵێت: گەمژەیە و بەشداربووە لە هەڵگرساندنی جەنگ لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا، هێرشی توندی كردە سەر جۆن بۆڵتن، راوێژكاری پێشوی ئاسایشی نەتەوەیی و بە گەمژە ناویبردو وتی: بەشداربووە لە تەقاندنەوەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و كوشت و بڕی زۆر، وەك ئاماژەیەك بۆ هێرشی ئەمریكا بۆ سەر عێراق، لە ساڵی (2003)دا، لەمیانی ئیدارەكەی جۆرج بوشی كوڕ.
دۆناڵد ترەمپ، لەوەڵامی پرسیاری رۆژنامەنوساندا وتی: ئەو زیرەكانە بوڵتنی بەركارهێناوە، هەر كاتێك لەپشتیەوە دەركەوتبێت بووەتە هۆی ترساندنی ئامادەبوان، بە تایبەت كە ئەو لە بانگەشەكارانی جەنگە.
وتیشی: پاسەوانەكانی خزمەتی نهێنی لە بۆڵتن سەندووەتەوە، چونكە لۆژیكی نییە ئەو پاسەوانانە بۆ هەتاهەتایە بەردەوامبن بۆ هەر كەسێك بێت، پێموایە ئەوەندە بەسە، ئێمە بەنیازنین ئاسایش بۆ هیچ كەسێك دابین بكەین تا كۆتایی ژیانی.
لەبەرامبەردا بۆڵتن، لە نوسینێكدا لە سەكۆی (ئێكس) نوسیویەتی: بڕیارەكە شتێكی كتوپڕ نەبووە بەلامەوە، بەڵام دووچاری نائومێدی كردم، سەرەڕای رەخنەكانم لە سیاسەتەكانی ئاسایشی نەتەوەیی كە بایدن گرتییەبەر، لە ساڵی (2021) بڕیاریدا پاسەوانم بۆ دابین بكات.
بۆڵتن ئاماژەی بەوەشكردووە، لە ساڵی (2022) لە وەزارەتی داد تۆمەتی تاوانكاریم لەسەر سوپای پاسداران تۆماركردووە، بەهۆی هەوڵیان بۆ بەكرێگرتنی بكوژێك بۆ كوشتنم، جەختیشكرد لەوەی هەڕەشەكان تائێستا ماون.
بۆڵتن لەنێوان ساڵانی (2018_2019) راوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی بووە لە ئیدارەكەی ترەمپ، بەڵام دەستی لەكاركێشایەوە بەهۆی ناكۆكی لەگەڵ ترەمپ، دواتر كتێبێكی بڵاوكردەوەو تیایدا ئاماژەی بە هەندێك وردەكاری هەستیاری كاری ئیدارەكەی ترەمپ كردو، رەخنەی توندی ئاڕاستەی سەرۆك كرد لەو كاتەدا.
بڕیاری ئەمریکا بۆ جەنگی دژی ئێران بەکوێ دەگات؟
تهمموز 21, 2026ترەمپ: ئەگەر ئێران ڕانەگیرێت ناوچەکە دەکەوێتە ناو ئاژاوەوە
تهمموز 19, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
8كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
8كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
11كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
8كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
8كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









